Shadow Shadow

سوپاى پاسداران دەستی گرتووە بەسەر کەشتییەکی بەریتانیدا

22:06 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئێران پشتڕاستى کردەوە کە لە گەروی هورمز دەستی گرتووە بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگرى بەڕیتانیدا، دەشڵێت، کەشتییەکە ڕێساکانی کەشتیوانی پێشێلکردووە.

.

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە، سوپای پاسداران لە گەروی هورمز لە کەنداو، دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگرى بەڕیتانیدا گرتووە بە ناوی “ستینا ئیمپرۆ”، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئەو کەشتییە ڕێساکانی کەشتیوانی پێشێلکردووە.

.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، کەشتییەکە لەلایەن چەند بەلەمێکی سەربازی سوپای پاسدارانەوە لە کەنداو گەمارۆ دراوە، بە زەبری هێز ناچاریانکردووە بەرەو کەنارەکانی ئێران بڕوات لە پارێزگای هورمزگان.

.

بەگوێرەی میداکانی ئێران، کەشتییەکە یەک ملیۆن لیتر سوتەمەنی هەڵگرتووە، 12 کەس لەسەر کەشتییەکە کاریان کردووە، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە ئێستادا سەرجەمیان دەست بەسەرن.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، سەرەتای ئەم مانگە بەریتانیا لە جەبەل تارق دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرت، دواتر بەڕیتانیا تیمەکانی ئازاد کرد.

.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل