Shadow Shadow

"پێكدادانه‌كان بەهۆی لێكتێنه‌گه‌شتنه‌وه‌ بوون"

سوپاى عێراق: یه‌به‌شه‌ وه‌ك هێزێك بۆ پاراستنى ئێزیدییه‌كان ده‌بینین

23:25 پێنج شه‌ممه‌ 21 ئادار 2019
article image

 

 

ناس كورد-

 

“یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شنگال وه‌ك هێزێك بۆ پاراستنى ئێزدییه‌كان ده‌بینین، هۆکاری گرژییه‌كانى نێوانیشمان ئەنجامی کەمیی دانوستاندنی نێوان ئێمە و یەبەشە بووه‌،” سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى عێراق دوای ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی شەنگال وادەڵێت.

 

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، لەناوه‌ندى قه‌زاى شه‌نگال سوپاى عێراق و یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شه‌نگال (یه‌به‌شه‌) و  نوێنەری دەزگاکان و سەرۆک عەشیرەتەکانی شەنگال کۆبوونەوە.

 

لەسەر ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە، عوسمان غانمی، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “هۆکاری هاتنی ئێمە بۆ شەنگال ئەوەیە کە باسی بارودۆخی ئەمنی بکەین، بە تایبەتیش بۆ لێکۆڵینەوە لە گرژییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ هاتوین، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بارودۆخەکە ببینین.”

 

وتیشى، “ئێمە بۆچوونی هەموو لایەکمان وەرگرت، ڕاگەیاندن بابەتەکایان زۆر گەورە کردووە، ئێمە لە کۆبوونەوەکاندا ڕاستی ڕووداوەکەمان زانی، ئه‌ویش ئەنجامی کەمیی دانوستاندنی نێوان ئێمە و یەبەشە بوو، له‌شه‌وی رووداوەکەوە لیژنەیەکمان بۆ دەرخستنی ڕاستی ڕووداوەکە دروستکردوه‌، ئێمەش ئەو زانیاریانە بە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران دەگەیەنین”.

 

هاوكات، یه‌كینه‌كانى به‌رخۆدانى شه‌نگال به‌یاننامه‌یكى بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاندوە  “ئه‌و ڕووداوه‌ ئێمه‌ی نیگه‌ران كرد، ئێمه‌ وه‌كو به‌شێك له‌ هێزه‌كانی عیراق ئه‌ركمان پاراستنی ئارامی شه‌نگال و عیراقه‌ و خۆمان به‌رامبه‌ر هه‌ر رووداوێكی عیراق به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین”.

 

یه‌به‌شه‌ خوازیاره‌ له‌داهاتوو رووداوی به‌وشێوه‌یه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ و ڕاشیگه‌یاندووه‌، “ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌رك بكه‌وێته‌ سه‌رشانی ئێمه‌ ئه‌نجامی‌ ده‌ده‌ین، ئێمه‌ وه‌ك هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و سوپای عیراق گه‌شتینه‌ چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كاتێك رووداوی به‌وشێوه‌یه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌”.

 

یه‌به‌شه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ له‌ پێنج ساڵی ڕابردوودا ئه‌وان ئه‌ركی خۆیان به‌جێهێناوه‌ و له‌ داهاتووشدا هه‌موو نرخ و پیرۆزییه‌كانی خۆیان ده‌پارێزن، “وه‌ك یه‌به‌شه‌ هه‌موو پیلانێكی‌ نه‌یاران پوچه‌ڵ ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

 

ڕۆژى 17ی ئازار، ئۆتۆمبێلێکی یه‌كینه‌كانى یەبەشە بە خاڵێكى سه‌ربازى سوپای عێراقدا تێپەڕی و لەلایەن سەربازانی عێراقەوە تەقەیان لێکرا و بەو هۆیەوە دوو شەڕڤان گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ شەڕڤانی دیکەش برینداربوون، هەروەها چه‌ند سه‌ربازێكى سوپاى عێراقیش برینداربوون.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل