Shadow Shadow

ڕێگرى له‌پێشڕە‌وییه‌كانى هێزه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ دەکات

سوپاى سوریا چەند ناوچەیەکى لە خان شیخۆن کۆنترۆڵ کرد

12:01 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

 

سوپاى سوریا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌خان شیخۆن كۆنترۆڵده‌كات و ڕوانگه‌ى مافه‌كانی ئەو وڵاتەش ده‌ڵێت”به‌هۆیه‌وه‌ ڕێگرى له پێشڕەوى هێزەکانى تورکیا بۆ سەر ناوچەکە ده‌كرێت”.

.

ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانى سوریاى سه‌ر به‌حكومه‌تى به‌شار ئه‌سه‌د، چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌شارى خان شه‌یخونى سوریا كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا بوو كۆنترۆڵكردۆتەوە و به‌وه‌ش ڕێگرییان له‌پێشڕە‌وییه‌كانى هێزه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌ کردووە.

.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕامى عه‌بدولڕە‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئاماژەى بەوە کردووە ‌:”به‌هۆى پیشڕە‌وییه‌كانى سوپاى سوریاوه‌ ڕێگاى كاروانێكى هێزه‌كانى توركیا كه‌ ده‌یانه‌وێت بگه‌نه‌ ناوچه‌ى مۆرك، داده‌خرێت”.

.

به‌رپرسانى ئۆپۆزسیۆنیش به‌میدیاكانیان وتووە، دواى شه‌ڕێكى قورس سوپاى سوریا توانیویه‌تى چه‌ند گوندێكى كه‌مى سه‌ر خان شیخون كۆنترۆڵ بكات.

.

ئاژانسى سپۆتینگى ڕوسیش بڵاوى كرده‌وه‌، سوپاى سوریا گردى نه‌مر و سیریاتیلى خان شیخۆن كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌ره‌ى نوسره‌دا بووه‌ كۆنترۆڵكردووه‌.

.

شارى خان شێخۆن سه‌ر به‌پارێزگارى ئیدله‌به‌ و نزیكه‌ى 37 كیلۆمه‌تر له‌شارى حه‌ما و زیاتر له‌100 كیلۆمه‌تریش له‌شارى حه‌له‌به‌وه‌ دووره‌ و له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سوریادایه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل