fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

میدیایەکی کوردی بە پێچەوانەوە ڕوماڵی کرد

سوپاى سوریا هیرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر ناوچەکانى ڕیفی ئیدلیب دەستپێکرد

17:56 دوو شه‌ممه‌ 10 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ لە چەند قۆڵێکەوە لە ڕیفى ئیدلب و ڕیفی حەلەبەوە سوپاى سوریاى بەشار ئەسەد چەند پێشڕەوییەکان کرد و چەند ناوچەیەکیشیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵى خۆیانەوە.

.

بەگوێرەى زانیارى میدیا جیهانییەکان، دوا نیوەڕۆى ئەمڕۆ، دووشەممە، 10ى شوباتى 2020، سوپاى سوریا لە دەورووبەری مەعەررەت ئەلنەعسانی خواروی ڕۆژئاوای حەلەبەوە پێشڕەویان کرد.

.

هاوکات هێزە ئاسمانییەکانی سوریا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی هەموو سەنگەرەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی هاوپەیمانی تورکیا بە درێژایی بەرەکانی نێوان ئیدلب و حەلەب.

.

مەبەست لە ئەنجامدانى ئەو هێرشە بەرفراوانەى سوپاى بەشار ئەسەد بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ڕیگاى ستراتیژى سەرەکى نێوان حەلەب و دیمەشقە کە چەند کیلۆمەترێکی کەمی  لە ژێر کۆنتڕۆڵى هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانى سوریادا ماوە.

.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، کە دانوستانیان لەگەڵ نوێنەرانی ڕوسیا ئەنجامی ئەرێنی لێ نەکەوتووەتەوە و کێشەکە بەرز دەکەنەوە بۆ کۆبوونەوەی دووقۆڵیی هەردوو ئەردۆغان و پوتین.

.

لە پاڵ ئەوەشدا، تورکیا ڕایگەیاند کە ئەوان “بە شێوەیەکی کاتی و لە ماوەی دانوستانەکاندا، ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر بۆ پتەوکردنی پێگەی ئۆپۆزسیۆن لە ئیدلب. هەربۆیە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەند جارێک، بە هەماهەنگی لەگەڵ هێرشێکی پێچەوانەی ئۆپۆزسیۆن لە ڕیفی ئیدلیب کە ئامانجی گەڕاندنەوەی سەراقیبە بۆ ژێر کۆنترۆڵیان، موشەکبارانی هێزەکانی سوپای سورییان کرد.

.

لە ئەنجامی پەرەسەندنی ڕووداوەکان، هێزەکانی سوپای سوریا پێگەیەکی تورکییان لە نزیک بنکەی فڕۆکەوانیی سەربازیی تەفتەنازی نزیک ئیدلیب بۆردومان کرد و شەش سەربازی تورکییان کوشت و و چواری دیکەشیان بریندار کرد.

.

ئەوەی مایەی سەرنج و سەرسوڕمانە، کە بە جیا لە هەموو ئاژانسەکانی هەواڵی دونیا، کەناڵێکی باڵادەستی هەواڵ لە کوردستاندا، بە درێژایی ئەمڕۆ ڕوماڵیان بۆ ئەم هەواڵانە بە جۆرێک بوو کە گوایە هێرشی بەرفراوانی تورکیا بۆ سەر سوپای سوری لە ئیدلب دەستی پێکرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل