fbpx
Shadow Shadow

سوپاسالارى عێراق بۆ خۆپیشاندەران: هێزە ئەمنییەکان دەتانپارێزن تا ئەو کاتەى داواکانتان بەدى دێت

09:54 سێ شه‌ممه‌ 10 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سوپاسالارى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا خۆپیشاندەران دڵنیا دەکاتەوە کە بوونى هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانەکانى خۆپیشاندان بۆ پاراستنى خۆپیشاندەرانە تا ئەو کاتەى داواکارییە ڕەواکانیان بەدى دێت.

.

عوسمان غانمى، سوپاسالارى عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەى بەوە کرد “ئەو خۆپیشاندانانەى کە زۆربەى شارەکانى عێراقى گرتۆتەوە سەرکەوتنەکانى سوپاى عێراق و هێزە ئەمنییەکانى بەبیرهێنایەوە بەسەر رێکخراوى داعش”.

.

دەشڵیت “لەکاتێکدا ئەمڕۆ ئەو جۆش و خرۆشەى خۆپیشاندەران دەبینین بۆ بەدیهێنانى داوا ڕەواکانیان لە هەمان کاتدا هێزە ئەمنییەکان دەبینین کە پارێزگارى لە خۆپیشاندەران دەکەن بەبێ ئەوەى چەکیان پێ بێت و ئەمەش نیشانەى بوونى متمانەی هێزە ئەمنییەکانە بە هاووڵاتیان و هەماهەنگى کردن لەگەڵیاندا”.

.

راگەیەندراوەکەى سوپاسالارى عێراق لە کاتێکدایە بریارە ئەمڕۆ (سێشەممە، 10ی کانونی یەکەمی 2019)، لە بەغدادی پایتەختی عێراق خۆپیشاندانێکی فراوانی “پێنج ملیۆنی” بەڕیوەبچێت و باس لەوە دەکرێت لە شارەکانی دیکەی عێراقەوە سەدان هەزار هاوڵاتی بەشداری تیادا دەکەن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل