fbpx
Shadow Shadow

سوپاسالارى به‌ریتانیا: نه‌زانی تڕه‌مپ و بێده‌ربه‌ستى ڕوسیا جەنگى جیهانى سێهه‌م هه‌ڵده‌گیرسێنێت

17:04 یه‌ك شه‌ممه‌ 10 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سوپاسالارى به‌ریتانیا رایگه‌یاند “لێكه‌وته‌ى سیاسه‌ته‌كانى تڕه‌مپ و هه‌ندێ مامه‌ڵه‌ى ڕووسیا كه‌ بێده‌ربه‌ستانه‌یه،‌ مه‌ترسى هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى جەنگێکى ترى جیهانى لێده‌كرێت”.

.

 

له‌میانەى وتارێكیدا كه‌ له‌ڕۆژنامه‌ى سه‌نده‌ى ته‌لەگرافى به‌ریتانى به‌ناونیشانى (هه‌ڵه‌ى بێده‌ربه‌ستانەى ڕوسیا پریشکى ئاگرێكى نوێ هه‌ڵده‌گیرسێنێت) بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ژه‌نەراڵ نیك كارته‌ر سوپاسالارى به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه‌، لێكه‌وته‌ى سیاسه‌ته‌كانى تڕه‌مپ له‌پرسى چه‌كى ئه‌تۆمى ئێران و قه‌یرانى ژینگه‌ى جیهانیى و هه‌ندێ مامه‌ڵه‌ى هه‌ڵه‌ى ڕوسیا مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدانى جەنگى سێیه‌مى جیهانى لێده‌كرێت.

.

له‌و باره‌یه‌وه‌ كارته‌ر وته‌یه‌كى  مۆریكیۆسى ئیمپراتۆرى بێزه‌نتینیه‌كانى هێناوه‌ته‌وه‌ وه‌كو هۆشداریه‌ك كه‌ ده‌ڵێت :”ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ى وه‌فاى ئه‌وانه‌ى له‌بیر كرد كه‌ به‌رگرى لێده‌كه‌ن ئه‌وا ڕۆژگارێك دێت خۆیان له‌بیرده‌چنه‌وه‌”.

.

كارته‌ر واى ده‌بینێت روسیا و چین و ئێران گۆڕه‌پانى سیاسه‌تە نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كۆنترۆڵكردووه‌ و به‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كى مه‌ترسیداریان بۆ سه‌ر ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندى ڕۆژئاوا دروستكردووه‌.

.

سوپاسالارى به‌ریتانیا داواده‌كات، ڕۆژئاوا په‌ند له‌مێژوو وه‌ربگرێت به‌تایبه‌تى ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ى كه‌سه‌رده‌مه‌كه‌ به‌دواى خۆیدا هێناویه‌تى و ده‌شڵێت “ته‌نها ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ مه‌ترسى نین به‌ڵكو به‌كارهێنانى گروپه‌ تیرۆریستیه‌كان بۆ نموونه‌ داعش بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ئه‌وا مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌تره‌ به‌تایبه‌ت سود له‌شه‌پۆلێكى به‌رفراوانى كۆچبه‌رى ناوچه‌كه‌ش به‌ره‌و ئه‌وروپا وه‌رده‌گیرێت”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل