fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"لە خۆم ناترسم و لە گەلى عێراق دەترسم"

سوهەیل؛ یەکەم توشبووى کۆرۆنا لە عێراق کێیە؟

21:00 دوو شه‌ممه‌ 24 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

سوهەیل ئەمیرى بەنیازى فێربوونى زانستى ئاینى تارانى بەرەو نەجەف بەجێهێشت، بێ ئاگا لەوەى دواى حەوت ساڵ لە خوێندن لەو شارە، دەبێتە نێچیرى ڤایرۆسى کۆرۆنا و وەک یەکەم توشبوو لە عێراق ناوى تۆماردەکرێت.

.

سوهەیل ڕۆژى 18ى ئەم مانگە و پێش بڕیارى قەدەغەکردنى هاتن و چوون بۆ ئێران لەلایەن عێراقەوە لە تارانەوە گەیشتە نەجەف، دواى مانەوەى بۆ ماوەى شەش ڕۆژ ئاشکرابوو کە توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنایە.

.

سوهەیل یەکێک بوو لەو خوێندکارانەى حەوزەى ئاینى نەجەف کە لەلایەن تیمى تەندروستى شارەکەوە پشکنینیان بۆ کرا، دواى ئەوەى تیمەکە گومانى لێکردبوو کە هەڵگرى ڤایرۆسەکە بێت ڕەوانەى نەخۆشخانە کرا بۆ ئەنجامدانى پشکنینى زیاتر.

.

ڕەزوان کندى، بەڕێوەبەرى تەندروستى گشتى نەجەف لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، سوهەیل براوەتە هۆڵێکى جیاکراوە و نمونەى پشکنینەکانى ڕەوانەى تاقیگە کراوە، دواتر دەرکەوتووە کە هەڵگرى ڤایرۆسەکەیە.

.

سوهەیل کە تەمەنى 22 ساڵە و پێش ئەوەى ببێتە خوێندکارى حەوزەى ئاینى، هونەرە جوانەکانى تەواوکردووە، لەسەر هەژمارەکەى خۆى لە فەیسبوک هەواڵى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوکردووەتەوە و هەزاران کەسیش هیواى چاکبوونەوەیان بۆ خواستووە.

سوهەیل دەڵێت “خودا شاهیدە من لە خۆم ناترسم و لە گەلى عێراقى دەترسم، خۆم بە خەڵکى عێراق و شارى نەجەف دەزانم و بۆ وەرگرتنى زانست و ئایین هاتووم، داوا لە خودا دەکەم عێراق و گەلەکەى بپارێزێت بەتایبەتى لەم ڤایرۆسە”.

.

داواش لەهاوڕێ و کەسە نزیکەکانى دەکات پەیوەندى پێوەنەکەن، چونکە ناتوانێت وەڵامیان بداتەوە، لەجیاتى ئەوە نزا بۆ خەڵکى عێراق و سەرجەم خەڵکى بکەن.

.

سوهەیل بەنایزى ئەوە هاتوەتە عێراق کە نەگەرێتەوە وڵاتەکەى “ویستم عێراق بکەم بە وڵاتى خۆم و گەلەکەى بکەم بە گەلى خۆم و نەجەف بکەم بە شارى خۆم”.

سوهەیل؛ یەکەم توشبووى کۆرۆنا لە عێراق کێیە؟

سوهەیل بەتەنها خۆى نەبووە کە هاتووەتە عێراق، بەڵکو 10 کەسی تریشى لەگەڵدا بووەو ئێستا ئەوانیش لە شوێنى تایبەت هێڵراونەتەوە و لەژێر چاودێرى تەندروستیدان.

.

سالم محەمەد، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى نەجەف ئاشکرایکرد، ئەو کەسانە هەمویان خراونەتە جیاکەرەوەى تەندروستى و گومانى ئەوە دەکرێت ئەوانیش توشبووبن.

.

لەبارەى بارودۆخى سوهەیلیشەوە وتى، “ئەو تەمەنى تەنها 22 ساڵە ئەوەش جێى دڵخۆشیە، چونکە بەرگریی لەشى بەهێزە و ئەگەرى چاکبوونەوەى هەیە، جیاکردنەوەى هاوڕێکانیشم وەک خۆپاراستن و ڕێگەگرتنە لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە”.

سوهەیل؛ یەکەم توشبووى کۆرۆنا لە عێراق کێیە؟

سوهەیل و هاوڕێکانى لە نەخۆشخانەى حەکیم لە نەجەف چارەسەر وەردەگرن، ئەو نەخۆشخانەیە بۆ جیاکەرەوەى توشبوان و ئەوانەى گومانیان لێدەکرێت تایبەت کراوە، هەروەها تیمێکى گەڕۆک دروستکراوە بۆ چاودێریکردنى سەرجەم ئەوانەى لەگەڵ سوهەیلدا ماونەتەوە.

.

سالم محەمەد وتى “ئەو چارەسەرەى بەو کەسانە دەدرێت، هەر چارەسەرى ئاسایى ئەنفلۆنزایە ،چونکە تائێستا هیچ چارەسەرێک نییە بۆ ئەو ڤایرۆسە”.

.

توشبوونى سوهەیل بە ڤایرۆسى کۆرۆنا وەک یەکەم حاڵەتى توشبوون بەو ڤایرۆسە لە عێراق کاردانەوە و ترسی لەلاى خەڵک دروستکرد، بەتایبەتى لەلاى خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکانى شارى کوفە کە دەستیانکرد بە بەجێهێشتنى بەشە ناوخۆییەکانیان.

.

هەروەها مەزارگەى ئیمامى عەلى لەشارى نەجەف ڕاگیرا، فڕۆکەخانەى نەجەفیش سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانى ڕاگرت.

.

لوئەى یاسرى پارێزگارى نەجەف لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، “سەرجەم ئەو کەسانەى نزیکن و پەیوەندیان لەگەڵ توشبووەکەى کۆرۆنا هەیە لە شوێنى تایبەت هێڵراونەتەوە و بەپێی بەرزترین ئاستە تەندروستییەکان پشکنینان بۆ دەکرێت”.

.

وتیشى “بەرێوەبەرایەتى تەندروستى ڕاسپێردراوە کەشفى مەیدانى سەرجەم ناوچە و گەڕەکەکان بکات، پێویستە هاوڵاتیانیش هاوکارى تیمە تەندروستییەکان بکەن”.

.

پارێزگارى نەجەف کە بڕیاریدا وادەى تاقیکردنەوەکانى نیوەى ساڵ لە پارێزگاکە دوابخات، داواشى لە حکومەت کردووە هاتنى هاوڵاتییانى ئێرانى و خوێندکارانى زانستە ئاینییەکان بۆ عێراق قەدەغە بکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل