fbpx
Shadow Shadow

سوننەکانی عێراق بەرەیەکی نوێی سیاسییان دروست کرد.. ئامانجەکانى چین؟

12:36 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بەشێک لە سوننەکانی عێراق دروستکردنی بەرەیەکی سیاسیی نوێیان بەناوی “جبهة الانقاذ و التنمیة” (بەرەی دەربازبون و گەشەپێدان) ڕاگەیاند، بەرە نوێیەکە ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئەیلولی 2019، یەکەم کۆنگرەیان بۆ ناساندن و دامەزراندنی خۆیان ساز کرد.

.

بەرەی دەربازبون و گەشەپێدان لە ژمارەیەک سەرکردەی دیاری لایەنە جیاوازەکانی سوننەکان و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و سەرکردەی هۆز و عەشیرەتەکان و کۆمەڵێک کەسی ئەکادیمی و مامۆستای زانکۆ و توێژەر بە سەرکردایەتیی ئوسامە نوجەیفی، سەرکردەی ناسراوی سوننەکان دروست کراوە و زۆرینەیان نوینەرایەتی حەوت پارێزگای عێراق دەکەن.

.

ئوسامە نوجێفی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو سەکردایەتی هاوپەمانیەتیەکی نوێی دەکرد بەناوی هاوپیەمانی قەراری عێراقی و لە ئێستاشدا سەرکردایەتی ئەم بەرە نوێیە دەکات.

نوجێفی دەربارەی دروستکردنی بەرە نوێکەیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری بەغدا کە پەیامنێری ناس تیایدا بەشداربوو ڕایگەیاند “ئامانجی دروستکردنی بەرەی دەربازبون و گەشەپێدان کۆکردنەوەی سەرجەم ڕۆڵەکانی عێراقە لەسەر کۆمەڵێک بنەمای ڕیکخراوەیی و کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی مافی هاوڵاتیان.”

.

وتیش، “بەرەکەمان بە هیچ شێوەیەک بەرەیەکی تائیفی نییە و کار ناکات لە پێناو چینیکی دیاریکراودا بەڵکو لەپێناو هاونیشتیمانیاندا کار دەکات”.

سەرۆکی بەرە نوێکە ئاماژەی بەوەکرد، “ئەو پڕۆژەسیاسیەی دەستیان داوەتێ کۆمەڵێک ئامانج و تێڕوانینی زۆری هەیە بۆ گۆڕانکاری و چاکسازی باش لە داهاتوودا لەسەر بنەمای ئەو ئەزموونانەى ڕابردوو”.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل