fbpx
Shadow Shadow

یەکەم کاردانەوەى سوریا لەسەر ڕێککەوتنەکەى تورکیا و ئەمریکا

سوریا: ڕێگە بە کۆپیکردنى نمونەى کوردستانى عێراق لە وڵاتەکەمان نادەین

09:13 هه‌ینی 18 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ڕاوێژکارى سیاسی و ڕاگەیاندنى سەرۆکایەتى سوریا ڕێککەوتنەکەى نێوان ئەمریکا و سوریا بۆ ئاگربەست لە ڕۆژئاواى کوردستان بە “ناڕوون” ناودەبات و دەڵێت، ڕێگە بە کۆپیکردنى نمونەى کوردستانى عێراق لە وڵاتەکەیان نادەن.

.

بەسینە شەعبان، ڕاوێژکارى سیاسی و ڕاگەیاندنى سەرۆکایەتى سوریا بە کەناڵى مەیادینى ڕاگەیاندووە “بەکارهێنانى دەستەواژەى ناوچەى ئارام دروست نییە، ئەوە دەبێتە ناوچەى داگیرکراو”.

.

وتیشى “ئەردۆغان کەسێکى مەترسیدارە و ڕوبەڕووى دەبینەوە، ئەگەر یارمەتى تورکیا نەبوایە، هەزاران تیرۆریست نەیاندەتوانى بگەنە سوریا”.

.

بەسینە شەعبان جەختیکردووەتەوە، ناتوانن ڕێگە بە “کۆپیکردنى نمونەى کوردستانى عێراق” بدەن لە وڵاتەکەیان و کوردەکان بەشێکن لەگەلى سوریا.

.

باسى لەوەشکردووە، ڕێککەوتنى ئەدەنەى نێوان تورکیا و سوریا لەساڵى 1998، دەکرێت چارەسەرى کێشەکانى سەر سنور بکات، ئەگەر ئەردۆغان بیەوێت بگەنە چارەسەر لەو بارەیەوە.

.

شەوى ڕابردوو تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنێکى نۆ خاڵیان واژۆکرد، بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و لەشکرکێشییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 120 کاتژمێر، لەگەڵ دروستکردنی ناوچەی ئارام، کە ببێتە هۆی ئارامی تورکیا و پاراستنی کوردەکان.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل