Shadow Shadow

داوایەکى ئاڕاستەى لایەنە کوردییەکان کردووە

سوریا دروستکردنی ناوچەی ئارام لەلایەن ئەمریکا و تورکیا ڕەتدەکاتەوە

12:50 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

حکومەتی سوریا ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیای لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام ڕەتکردەوە، بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و یەکپارچەیی خاکی سوریای ناوى دەبات، هاوکات داوایەکیش لە کورد دەکات.

,

سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا بە ئاژانسی سانای ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە: “بەهەموو شێوەیەک ڕێککەوتنی ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا ڕەتدەکەینەوە و قبوڵی ناکەین، ئەو ڕێککەوتنە پێچەوانەی بنەما نێودەوڵەتییەکان و پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی سوریاشە”.

,

ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا داواشی لەلایەنە کوردییەکان کردووە بچنە پاڵ حکومەتی سوریا بۆ پاراستنی وڵاتەکەیان و ئاماژەی بەوەشکردووە: “هەندێک لایەنی کوردیی بوونەتە ئامڕازێک بە دەستی ئەمریکا و تورکیاوە و لە پلانەکانیاندا دژی سوریا بەکاریاندەهێنن، بەڵام پێویستە هاونیشتیمانییە کوردەکان هاوشانی حکومەتی دیمەشق بوەستن و لەو بەرپرسیارێتییە مێژوویەدا ڕۆڵیان هەبێت”.

,

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی سوریا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە لەسەر ئەو هەوڵانە بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە بێنەدەنگ.

,

ئەمە لەکاتێکدایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: “دوای کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا، لەسەر چەند خاڵێک بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا ڕێککەوتووین و ناوەندێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی تورکیا و ئەمریکا پێکدەهێنین”.

,

,

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل