fbpx
Shadow Shadow

لەساڵى 2015ەوە مووچەکانیان بڕاوە

سودمەندانی چاودێری خێزان سکاڵا لەسەر حکومەتى هەرێم تۆمار دەکەن

12:53 سێ شه‌ممه‌ 18 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

لەبەرامبەر پێنەدانى مووچەکانیان بۆ ماوەى چوار ساڵ، سودمەندانی موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی، لەبەردەم دادگای كارگێڕی هەولێر گردبوونەوە و داوای گەڕانەوەی موچەکانیان کرد.

.

بەهادین عەبدوڵڵا ساڵح، پارێزەر و نوێنەری ئەو کەسانەی كە موچەکانیان راگیراوە، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سودمەندانى چاودێری كۆمەڵایەتی بریتین لە (خەڵکی دەستکورت و پەككەوتە و بێوەژن و منداڵی بێ باوك و گەورە كچ و هاوسەری دەستگیركراوان)، بەڵام بەبێ هیچ پاساوێكی یاسایی و شەرعی لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە 2015ەوە مووچەکانیان بڕدراوە.

.

بەهادین عەبدوڵا وتیشی، ئەو كەسانە مووچەیەكی 150 هەزار دیناریان پێدەدرا، بەڵام لە ساڵی 2015وە، بەبیانووى قەیرانی داراییەوە لێی بێبەشكراوون.

.

ئاماژەى بەوەش کرد، ئەمڕۆ وێڕای ئەوەی سكاڵای یاسایی دژی حكومەت لە دادگای كارگێڕی تۆماردەكەن، چەند داواكارییەكیش دەخەنەڕوو.

.

لەیاداشتێکدا کە بە نوێنەرایەتى ئەو سودمەندانە بۆ راى گشتى بڵاوکرایەوە، داوا دەكەن دەستبەجێ بیمەی چاودێری خێزان دابەشبكرێتەوە، سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران وێڕای قەرەبووكردنەوەی مەعنەوی ئەو توێژە، دەبێت سەرجەم موچە فەوتاوەكانی ئەم توێژە بگەڕێننەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل