fbpx
Shadow Shadow

سودان.. هەوڵی ئەنجامدانی کودەتا درا

09:04 هه‌ینی 12 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

لە سوودان هەوڵێکی کودەتا لە لایەن ژمارەیەک ئەفسەری سوپاوە شکستی هێنا.

.

ئەمڕۆ، هەینی 12ی تەمموزی 2019، ئەنجوومەنی کاتی سەربازیی سودان، شکتپێهێنانی هەوڵێکی کودەتای سەربازیی لە لایەن ژمارەیەک ئەفسەری سوپاوە ڕاگەیاند.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنەکە، 12 ئەفسەری پلەداری سوپای وڵات کە ژمارەیەکیان لە ئەرکدا بوون و ژمارەیەکیشیان خانەنشین بوون پلانی کودەتاکەیان داناوە و سەرجەمیان دەستگیرکراون.

.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە: ئامانجی ئەو ھەوڵە نوێیەی کودەتا، بۆ دانانی بەربەست بووە لەبەردەم رێککەوتنی ئەنجومەنەکە و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن.

.

هاوکات جەمالەدین عومەر سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنى سەربازی سودان ڕایگەیاند: جگە لەو ئەفسەرانە ژمارەیەک خەڵکی تر هاوکارییان بوون و سەرجەمیان دەستگیرکراون و دەدرێن بە دادگا.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل