Shadow Shadow

"شەڕى ئابورییە بۆ لەناوبردنى ڕزق و ڕۆزى خەڵکى ناوچەکە"

سوتانى زەوى و دەغڵودان ڕۆژئاواى کوردستانیشی گرتەوە

22:04 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتى ئەنجومەنى جێبەجێکردنى خۆبەڕێوەبەرى دیموکراتى لە کانتۆنى جەزیرە لە ڕۆژئاواى کوردستان، لەبارەى کەوتنەوەى ئاگر لە زەوییەکانى ناوچەکە ڕایگەیاند، شەڕى ئابوریان لەگەڵ دەکرێت.

.

پاش ئەوەى ئاگر لە بەشێکى زەوییە کشتوکاڵییەکانى کانتۆنى جەزیرەى ڕۆژئاواى کوردستان کەوتەوە، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى جێبەجێکردنى خۆبەڕێوەبەرى دیموکراتى لە کانتۆنى جەزیرە ڕایگەیاند: “ئەو ئاگرانەى ڕودەدەن لە ناوچەکە سیاسەتى شەڕى ئابورییە لەگەڵمان و ئامانج لێی زیانگەیاندنە بە ڕزق و ڕۆزى خەڵکى”.

.

ئەو ئەنجومەنە داواى لە هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان کردووە بە شەو و ڕۆژ پارێزگارى لە کشتوکاڵەکیانیان بکەن، هەروەها هەموو ڕێگا و ئامێرێک بەکاربهێنن بۆ ئەوەى ئاگرەکان بکوژێننەوە.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاگرەکان بەشێوەیەکى فراوان لە ناوچەکانى خۆبەڕێوەبەرى ڕۆژئاوا بەربوونە، دواین ئاگریش لە ناحیەى توربە لە قامیشلۆ بەربووە و تا ئێستاش درێژەى هەیە.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل