fbpx
Shadow Shadow

سوتاندنی گەنمی جوتیارانی خانەقین فراكسیۆنە كوردستانییەكانی هێنایە دەنگ

14:50 شه‌ممه‌ 18 ئایار 2019
article image

ناس كورد-

فراكسیۆنە كوردستانیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی سوتاندنی گەنمی جوتیارانی خانەقینەوە ڕاگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنن “هەموان لەبەردەم مەترسی بەجێهێشتنی بەكۆمەڵدان”.

.

فراكسیۆنە كوردستانییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لەماوەی ڕابردودا تیرۆرستان و چەند دەستێكی ڕەشی نادیار بەبەردەوامی هەوڵی زیان پێگەیاندنی هاوڵاتیان و گوندەكانی سنوری خانەقین و دەوروبەری دەدەن بەو هۆیەشەوە تائێستا 40 شەهید لەهاووڵاتیان وهێزە ئەمنیەكان هەبووە، ڕایدەگەیەنن “لەكاتی دروێنەكردنی رەنجی یەك ساڵەی جوتیارانی سنورەكە، ئەم دەستە رەشە هەستاون بە سوتاندنی دەخڵ و دانی هاووڵاتیان و ئاگر تێبەردان و رووخاندن و بۆمبڕێژكردنی زەوی و زاری گوندەكان، لەماوەی هەفتەیەكدا چوار هاووڵاتی شەهیدبوون”.

.

فراكسیۆنە كوردستانیەكان ئەو دۆخە بەتاوان و دژی پێكەوەژیان ناودەبەن و ویڕای ئیدانەكردنی دەڵێن “پێویستە دەستبەجێ هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق و لایەنە پەیوەندیەكارەكانی هەرێم و عێراق بێنە سەر هێڵ و رێگەی پێویست و خێرا بگرنە بەر بۆ رێگەگرتن لەو زوڵم و ستەمەی بەرامبەر بەشاری خانەقین و دانیشتوانەكەی دەكرێت”.

.

هاوكات فراكسیۆنەكان هۆشداری خراپی دۆخەكە دەدەن و دەڵێن “لەئێستادا هەمووان، لەبەردەم دۆخێكی ناهەمواردا دەژین و لەبەردەم مەترسی بەجێهێشتنی بەكۆمەڵی ناوچەكەو زەوی و زاری جوتیارانداین”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل