fbpx
Shadow Shadow

سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان: هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرێت به‌ڵام له‌ پشتگیریكردنی خۆپیشانده‌ران كۆڵ ناده‌ین

09:00 پێنج شه‌ممه‌ 26 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس كورد-

سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌ڵوێستی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران، ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ند رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ و ڕفاندن و تیرۆركردن بوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش نه‌ك ساردی نه‌كردوینه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو به‌رده‌وام ژماره‌ی هونه‌رمه‌ندان له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان له‌ هه‌ڵكشاندایه‌.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان به‌هۆی پشتگیریكردنیان له‌ خۆپیشانده‌ران برینداركراوون و رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ و ڕفاندن بوونه‌ته‌وه‌”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌كان ساردیان نه‌كردونه‌ته‌وه‌ له‌ پشتگیریكردنی خۆپیشانده‌ران و هونه‌رمه‌ندان له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان به‌رده‌وام زیاد ده‌كه‌ن نه‌ك كه‌م.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ روونیده‌كاته‌وه‌، له‌ گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان هونه‌رمه‌ندان نمایشی شانۆیی و نه‌خشاندنی تابلۆ و پڕۆژه‌ی سینه‌مایی جێبه‌جێده‌كه‌ن و گۆڕه‌پانی ته‌حریر بووه‌ته‌ خه‌ڵات و ڕێزلێنانێك كه‌ شانازیی پێوه‌ ده‌كه‌ن و له‌ هه‌موو خه‌ڵاتی دونیا به‌نرختری ده‌زانن.

.

جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ “به‌هۆشیارییه‌كی ته‌واوه‌تییه‌وه‌ ئه‌وه‌مان هه‌ڵبژارد كه‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و عێراقدا بین”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل