Shadow Shadow

سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى توركیا داوەتنامەیەکى ئەردۆگان رەتدەکاتەوە   

16:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 18 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى توركیا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى پێشێلكردنى یاسا له‌دژى ئازادیخوازانى وڵاته‌كه‌یان بانگهێشتنامه‌یه‌كى دادگاى باڵاى به‌رایى بۆ ئاماده‌بوون له‌ بۆنه‌ی ڕۆژى یاسایى توركیادا كه‌ له‌ڕۆژى 2ى ئه‌یلولى 2019 كۆشكى كۆمارى به‌ئاماده‌بوونى ئه‌ردۆگان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت ڕە‌تكردووه‌ته‌وه.

.

 

له‌نامه‌كه‌ی سه‌ندیكاى پارێزه‌ران كه‌ ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكى دادگاكه‌یان كردووه، ئاماژە بەوە کراوە، پێده‌چێ به‌وتارێك به‌شدارى بۆنه‌كه‌ بكه‌ن و باس له‌سه‌روه‌رى یاسا و بێلایه‌نى بكه‌ن، هه‌روه‌ها باس له‌ سه‌ربه‌ستیه ‌كه‌سى و ئازادیه‌كانى بیروڕاش بكه‌ن،  گه‌رچى خۆشتان باش ده‌زانن له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین كه‌س كه‌له‌پێناو پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤدا خه‌باتیان ده‌كرد كه‌چى ئێستا له‌كونجى زیندانه‌كاندا ئاخێنراوون.

 

.

هه‌ر له‌نامه‌ى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى توركیا كه‌ بۆ مه‌به‌ستى بایكۆتى بۆنه‌ى یاسایى وڵاته‌كه‌یان نووسیویانه هاتووه، ڕە‌نگه‌ له ‌وتاره‌كه‌شیان دیسانه‌وه‌ جه‌خت له‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ هیچ فشارێك له‌سه‌ر دادگا نیه‌ و كه‌س ده‌ستوه‌ردانى تێدا ناكات، به‌ڵام له‌كاتێكدا وه‌ها ده‌ڵێن له‌گۆڕە‌پانى كۆشكى كۆمارى و له‌به‌رده‌م سه‌رۆكى وڵاتدا ئه‌و قسانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ خۆى هۆكارێكه‌ بۆ پێشلیكارییه‌كان.

.

میدیاكان ئه‌وه‌شیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، دواى بایكۆتى بۆنه‌كه‌ له‌ كۆشكى ئه‌ردۆگان له‌لایه‌ن سه‌ندیکاى پارێزه‌رانه‌وه‌، 10 سه‌ندیكاى تر چونه‌ته‌ پاڵیان بۆنه‌كه‌ بایكۆت ده‌كه‌ن و ئاماده‌ نین به‌شدارى بكه‌ن، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى بانگهێشتى فه‌رمى بۆنه‌كه‌ كراوون.

.

ناڕە‌زایه‌تیه‌كانى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى توركیا له‌ڕە‌وشى دادوه‌رى وڵاته‌كه‌یان له‌كاتێكدایه‌ له‌دواى هه‌وڵى كوده‌تاكه‌ى ته‌موزى ساڵى 2016 ە‌وه‌ چه‌ندین كارمه‌ندى ده‌وڵه‌تى و پارێزه‌ر و دادوه‌ر به‌تۆمه‌تى به‌شداریكردن له‌و كاره‌دا، له‌كاره‌كانیان دورخرانه‌وه‌ و سه‌دان چالاكوانى بوارى مافه‌كانى مرۆڤیش زیندانی كران و به‌شێكیان تا ئێستاش له‌زینداندان.

.

هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتى میدیاكانى تورکیا بارودۆخى دادوه‌رى له‌توركیا گه‌یشتووه‌ته‌ حاڵێكى خراپ به‌جۆرێك، مانگى مارسى ئه‌مساڵیش به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندى به‌ڕێكخراوى گوله‌نه‌وه 126 كارمه‌ندى بواره‌ جیاجیاكانى یاسا ده‌ستگیر كران.

.

ساڵى ڕابردووش ئه‌ردۆگان كۆمه‌ڵێك لە ده‌سه‌ڵاته‌كانى خۆى زیاد كرد به‌جۆرێك ده‌توانێت له‌دامه‌زراندنى دادگا و چه‌ند ڕێوشوێنێكى ترى یاسایدا ده‌ستوه‌ردان له‌كاروبارى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى وڵاته‌كه‌یدا بكات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل