fbpx
Shadow Shadow

سه‌عدى پیره‌ بۆ ناس کورد: هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌ئارادا نییه‌

14:27 شه‌ممه‌ 21 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌ئارادا نییه‌، دواى ئەوەى بەهۆى رووداوى ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى بۆ چوونە هەولێر پەیوەندییەکانى هەردوو حزبەکە روویان لە ئاڵۆزى کردووە.

.

سەعدى ئەحمەد پیرە ئەمڕۆ شەممە 21ى ئەیلولى 2019 به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند “لەئێستادا هیچ بەرنامەیەک بۆ ئەنجامدانى کۆبونەوەى نێوان مەکتەبى سیاسى یەکێتى و پارتى لەسەر ئەو پرسە لەئارادا نییە “.

.

لەبارەى ئه‌و ڕێو شوێنانه‌ى یه‌كێتى ده‌یانگرێتە به‌ر، لەبارەى ڕوداوى ته‌قه‌كردن له‌دوو كۆمیته‌ى یه‌كێتى له ‌شارى هه‌ولێر كه‌ شه‌وى رابردوو ڕویدا، ئه‌ندامه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى وتى “ئاسایش و هێزه‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه ‌ ده‌كه‌ن”.

.

دواى ڕوداوى ڕێگریكردن له‌ مه‌حمود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى بۆ چوونه‌ هه‌ولێر‌، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ جێگرى سكرتێرى ئه‌و حزبه‌ نامه‌یه‌كى ناڕه‌زایى ئاڕاسته‌ى ‌مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى كرد و داواى وه‌ڵامی کرد لەو بارەیەوە.

.

تا ئێستا به‌فه‌رمى بارزانى وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵى نه‌داوه‌ته‌وه‌ و پارتیش هیچ راگەیەنراوێکى لەو بارەیەوە دەرنەکردووە، تەنها لەسەر ئاستى حکومەت وەزارەتى ناوخۆ رایگەیاندووە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.

.

لەدواى رووداوى ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوى، دوو رووداوى تەقەکردن لە بارەگاى لقى چوارى پارتى لە سلێمانى و دوو کۆمیتەى یەکێتى لە هەولێر ڕوویاندا و هێزە ئەمنییەکانیش سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لەو بارەیەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل