fbpx
Shadow Shadow

"ده‌بێت دژى فاشیزمى ئه‌ردۆگان هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین"

سه‌زاى ته‌مه‌لى داواى پێکهێنانى بەرەیەکى فراوان دەکات دژ بە ئەردۆگان

20:45 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سه‌زاى ته‌مه‌لى بانگه‌شه‌ى دروستکردنى بەرەیەکى فراوان دەکات و دەڵێت، “ده‌بێت دژى فاشیه‌تى ئه‌ردۆگان هه‌وڵه‌كانمان یه‌كبخه‌ین”، لەلایەکى دیکەشەوە ڕۆژنامەیەکى ئەمریکى دەڵێت، لەسەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا ئەردۆگان ڕوبەڕوى سزایەکى قورس دەکرێتەوە.

,

له ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ پەرله‌مانتارانى حیزبه‌كه‌ى، سه‌زاى ته‌مه‌لى، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ ڕایگەیاند: “وه‌زیرێكى ناوخۆ هه‌یه‌ كارى نییه‌ سه‌رقاڵبوون به‌ هه‌ده‌په‌وه‌ نه‌بێت، شه‌و و ڕۆژ قسه‌ى له‌باره‌وه‌ ده‌كات و دووژمنى هه‌ده‌په‌یه‌، ئه‌و وه‌زیرى شه‌ڕى ناوخۆیه‌”.

,

ته‌مه‌لى داواشى كرد، بەرەیەکى فراوان پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستورێكى دیموكراتى بۆ توركیا دابنێن، وتیشى: “پێویسته‌ خه‌باته‌كه‌مان له ‌دژى فاشیزم فراوانتر بكه‌ین”.

,

لە وتەکانیدا بۆ پەرلەمانتارەکانى حزیبەکەى هاوسەرۆکەکەى هەدەپە وتیشی: “پێشتر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان هۆشدارى ئه‌وەیداوه‌ گه‌ر بێت دانوستان له‌گه‌ڵ كورددا پشتگوێبخرێت، ئه‌وا توركیا ملكه‌چى ئه‌مریكا و ڕوسیا ده‌بێت”.

,

لەلایەکى ترەوە، لەبارەى ئه‌و تاوانانەى له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا سوپاى توركیا له‌ ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامیداون، ڕۆژنامه‌ى وۆڵ ستریتى ئه‌مریكى بڵاویکرده‌وه‌، له ‌سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان بۆ كۆشكى سپى، تره‌مپ سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى كه‌ به ‌تاوانى شه‌ڕ داده‌نرێن، ڕوبه‌ڕوى ئه‌ردۆگانى ده‌كاته‌وه‌.

,

ڕۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ى بەوەشكردووه،‌ پێده‌چێت هه‌ر له ‌سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆگاندا ڕاپۆرتێک له‌باره‌ى تاوانه‌كانى شه‌ڕ كه‌ سوپاى سوریاى ئازاد كه ‌توركیا پاڵشتییان ده‌كات و له‌لایه‌ن به‌رپرسانى سه‌ربازیى ئه‌مریكاوه‌ وێنه‌ گیراون بخرێنه‌ به‌رده‌م ئه‌ردۆگان.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل