fbpx
Shadow Shadow

"هیچ ده‌رفه‌تێكى تر له‌به‌رده‌م توركیادا نییه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌دا نه‌بێت"

سه‌زاى ته‌مه‌لى: توركیا دیوه‌ خوێناوییه‌كه‌ى په‌لاماره‌ سه‌ربازییه‌كانى بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا ده‌شارێته‌وه‌

16:47 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

 

 

ناس کورد-

سه‌زاى ته‌مەلى هاوسه‌رۆكى پارتى دیموكراتى گه‌لان دەڵێت، له‌سه‌ر توركیا پێویسته‌ دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بکات كه‌ یه‌په‌گه‌ تێیدا زۆرینه‌یه.

 

سه‌زاى ته‌مەلى، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکردووە: “په‌لاماره‌كانى ئه‌مدواییانە‌ى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا، به‌ڵگه‌یه‌كه‌ كه‌ توركیا ڕێز له‌یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناگرێت، ئه‌نكه‌ره‌ هه‌وڵى داوه‌ دیوه‌ خوێناوییه‌كانى ئه‌و په‌لاماره‌ سه‌ربازییه‌ بشارێته‌وه”.

 

هاوسەرۆکەکەى هەدەپە ئەوەشى خستوەتەڕو: “به‌ڕاستى دۆخێكى ترسناكه‌، ئێمه‌ وتمان ئه‌وه‌ شه‌ڕه‌ ئه‌وان پێیان وتین مه‌ڵێن شه‌ڕه‌، وتمان هه‌وڵى داگیركارییه‌، ئه‌وان پێیان ڕاگەیاندین ناتوانن بڵێن داگیركارییه‌، ته‌نانه‌ت واى لێهاتوە ئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش بكات ده‌ستگیرى ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن شه‌ڕ و داگیركارییه‌، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر ده‌ڵین ئه‌و كاره‌ى ئێمه‌ فه‌تحه‌”.

 

لەبەشێکى دیکەى وتەکانیدا سه‌زاى ته‌مەلى دەڵێت، له‌سه‌ر توركیا پێویسته‌ دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بکات كه‌ یه‌په‌گه‌ تێیدا زۆرینه‌یه.

 

تەمەلى ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌ردۆگان ناتوانێت كێشه‌كانى سه‌رسنورى له‌گه‌ڵ سوریا له‌ڕێگه‌ى ئه‌مریكا و ڕوسیا و وڵاتانى تره‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكات، گه‌ر ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر بێت ئه‌وا كاتییه‌، چونكه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى توركیا ده‌بێت بنه‌ڕه‌تى بن و له‌ناوخۆه‌وه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌ره‌وه‌ها قه‌یرانه‌كانى سوریاش ده‌بێت له‌ناوخۆى سوریاوه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل