fbpx
Shadow Shadow

سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیتاڵیا بەرهەمێکى تورکیا بایکۆت دەکات

09:25 شه‌ممه‌ 07 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیتاڵیا بڕیاریداوە چیتر نۆتێلاى كۆمپانیاى ڤیرۆر نه‌خوات و بایكۆتى بكات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بوندوقى تورکى لە بەرهەمهێنانیدا بەکاردەهێنرێت.

.

ماتیۆ ساڵڤینى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى ئیتاڵیا به‌ڕۆژنامەى فاینانشیاڵ تایمزى  ڕاگه‌یاندووه‌ “دواى ئه‌وه‌ى بۆم ده‌ركه‌وتووه‌ نۆتێلاكه‌ له‌ جۆرێك لە گوێزى توركى دروستده‌كرێت بۆیه‌ وازم له‌خواردنى هێناوە”.

.

باسى لەوەشکردووە، پێی باشتره‌ به‌روومه‌ خۆماڵییه‌كانى ئێتاڵیا بكڕێت و بخوات ئه‌وه‌ش وه‌كو یارمه‌تییه‌ك بۆ جوتیارانى وڵاته‌كه‌ى.

.

ساڵڤینى به‌ده‌ربڕینێكى گاڵته‌ ئامێزانه‌شه‌وه‌ وتویه‌تى “بۆ شیرینكردنى ده‌ممان ئه‌مڕۆ به‌روبومه‌ ئیتاڵیه‌كانم كڕى كه‌ له‌شه‌كر و بوندوق( جۆره‌ گوێزێكه‌) له‌لایه‌ن جوتیارانى ئیتاڵیه‌وه‌ ‌به‌رهه‌مده‌هێنرێت”.

.

ساڵانه‌ توركیا به‌ڕێژه‌ى 70% بوندوقى جیهان به‌رهه‌م ده‌هێنیت و به‌پێى ئامارەکانى حكومه‌تى توركیا له‌ماوه‌ى دوو ساڵى ڕابردودا توركیا 675 هه‌زار تۆنى بوندوقى به‌كارهێناوه‌.

.

له‌ ئێستاشدا كۆمپانیاى فریرۆى ئیتاڵى پلانى ئه‌وه‌ى داناوه‌ بۆ له‌مه‌ودا پشت نه‌به‌ستێت بە بەکارهێنانى بوندوق بۆ دروستکردنى نۆتیلا، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى زیاتر كردنى به‌روبومه‌ ناوخۆییه‌كانى ئیتاڵیاوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى كه‌ نۆتیلاى لێى دروستده‌كرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل