fbpx
Shadow Shadow

"نایانخه‌مه‌ به‌رده‌م چاوى كامێراكان"

سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا: ژماره‌ى منداڵه‌كانم ئاشكرا ناكه‌م

10:19 شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا ژماره‌ى منداڵه‌كانى ئاشكرا ناكات و ده‌ڵێت نایانخاته‌ به‌رده‌م چاوى كامێراكان.

.

بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا كه‌ شێوازى ژیانى سه‌رنج ڕاكێشه‌ به‌لاى میدیاكانه‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ “منداڵه‌كانم زۆر خۆشده‌وێت به‌ڵام به‌شدارى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ناكه‌ن، ناشمه‌وێت هیچ كۆمێنیتێكى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بده‌م و منداڵه‌كانم بخه‌مه‌ به‌رچاوان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا”.

.

له‌وه‌ڵامى پرسیارى ئەوەى منداڵى زیاتر ده‌خاته‌وه‌، جۆنسۆن كه‌ ئێستا ته‌مه‌نى 55 ساڵه‌ ده‌ڵێت، ئه‌و له‌ئێستادا له‌ئۆفێسیكى حكومه‌ته‌كه‌یدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و دواى جیابونه‌وه‌ى له‌هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ساڵى ڕابردودا، ناشیه‌وێت له‌و باره‌وه‌ هیچ قسه‌یه‌كى تر بكات.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا جه‌ختیش له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 31ى كانوونى دووه‌م پارتى پارێزگاران سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنیت ئه‌وا دواى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ریتانیا له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل