Shadow Shadow

سه‌رۆك كۆمار دژە تیرۆرى عێراق بۆ ئەم ئەرکە رادەسپێرێت

18:40 پێنج شه‌ممه‌ 29 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکى کۆمارى عێراق لە میانەى سەردانیکردنى بارەگاى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق، دەزگاکەى راسپارد  لەسەر ریشەکێشکردنى تیرۆر بە یەکجارەکى.

.

نووسینگەى رۆژنامەوانى سەرۆک کۆمارى عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات “سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه، 29ى ئابى 2019) سه‌ردانی بارەگای ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراقی كرد له‌ به‌غدا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌زگاکە فه‌ریق ڕوكن تالب شغاتی و فه‌رمانده‌ و گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رانه‌وه‌ بە گەرمی پێشوازی لێكرا”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، له‌ سەردانەکەدا سه‌رۆك کۆمار  له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ده‌زگای دژە تیرۆر‌دا کۆبووەوە و جەختی لە پاراستنی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە کردەوە کە بە سەر تیرۆریستانی داعش ھاتووەتە دی، ھاوکات تیشکی خستە سەر ڕیشەکێشکردنی تیرۆر بە یەکجارەکی تا وەکو جارێکی تر سەرھەڵنەدەنەوە.

.

راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆمارى عێراق وتوویەتى ” ناكرێت قوربانییە‌كانی ده‌زگای دژه‌ تیرۆر و هێزه‌ چه‌كداره‌كانی تر له ‌سوپا و پۆلیس و ھێزەکانی پێشمه‌رگه و حەشدی شەعبی‌ له ‌بیر بكەین كه‌ شان بەشانی دەزگای دژە تیرۆر له‌ یه‌ك سه‌نگه‌ردا دژ بە تیرۆر جەنگان و توانایه‌كی باشیان نیشاندا له ‌به‌رگریكردن له‌ پیرۆزییه‌كانی ئه‌م وڵاتەدا‌، ئەوەش په‌یامێكی نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ گەلی عێراق دا، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا کە دەوڵەتی عێراق سوورە لە سه‌ر بونیادنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شارەکانی”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سەبارەت بە کێشەکانی ناوچەکەش سەرۆک کۆمار ئاماژەى بەوە کردووە،  عێراق بووە جەمسەری كۆكردنه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و قبوڵی نەکرد جارێکی دیکە ناوچەکە توشی ئاڵۆزی و گرژی ببێتەوە كه‌ هیچ لایه‌ك سودی لی نابینێت جگه‌ له‌ تیرۆریستان و بیری توندڕەوی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل