Shadow Shadow

ئەردۆگان تۆڵە لە جەهەپە دەکاتەوە

سه‌رۆكی لقی ئیستەنبووڵی جه‌هه‌په‌ به‌ نۆ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانییكردن سزادرا

19:38 هه‌ینی 06 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

سه‌رۆكی لقی ئیستەنبووڵی جه‌هه‌په‌، بەهۆی بڵاوکردنەوەی چەند بابەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان،  به‌ زیاتر لە نۆ ساڵ و هه‌شت مانگ زیندانییكردن سزادراوە.

.

جانان كافتانجیئۆغڵو سه‌رۆكی لقی ئیستەنبووڵی جه‌هه‌په، تۆمەتی “كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های كۆماری توركیا، سووكایه‌تیی به‌ كارمه‌ندی حكوومیی، سووكایه‌تییكردن به‌ سه‌رۆكۆمار، هاندانی خه‌ڵك بۆ ڕق و دوژمنایه‌تی و پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی” دراوەتە پاڵ.

.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەمرۆ هەینی 6ی ئەیلوولی 2019، دانیشتنێکی دادگا لە دادگای سزای قورسی  ئیستەنبووڵ به‌ڕێوه‌چوو.

.

كافتانجیئۆغڵو لە دانیشتنی دادگادا ڕایگه‌یاند: ”وه‌رزی ئێمه‌ ده‌ستیپێكرد، ئه‌و شكستیهێنا، ئێمه‌ سه‌ركه‌وتین، 80 ملیۆن سه‌ركه‌وت. بڕیاره‌كه‌ هه‌رچیه‌ك ده‌بێت با ببێت پاشگه‌زنابمه‌وه‌ له‌ بیر و گوته‌كانم، چونكه‌ وه‌رزی ئێمه‌ ده‌ستیپێكرد و ئه‌و شكستیهێنا، ئێمه‌ سه‌ركه‌وتین”.

.

سزادانی ئەو بەرپرسەی جەهەپە لە کاتێکدایە، پارتی دادوگەشە لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بەرانبەر جەهەپە تووشی شکستێکی گەورەهات.

.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، ده‌سته‌ی دادگا سزاکەی بەمشێوەیە بۆ دەرکردووە.

به‌ تاوانی ”به‌ئاشكرا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های كۆماری توركیا” سزای ساڵێك و هه‌شت مانگ زیندانی

به‌ تاوانی ”سووكایه‌تی به‌ كارمه‌ندی حكوومیی به‌هۆی ئه‌ركه‌كه‌یه‌وه‌” سزای ساڵێك و شه‌ش مانگ و ٢٠ رۆژ

به‌تاوانی ”سووكایه‌تییكردن به‌ سه‌ركۆمار” سزای دوو ساڵ و چوار مانگ

به‌تاوانی ”به‌ ئاشكرا هاندانی خه‌ڵك بۆ كین و دوژمنایه‌تی” سزای دوو ساڵ و هه‌شت مانگ

.

به‌ تاوانی ”پروپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی” سزای ساڵێك و شه‌ش مانگ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پاند، كه‌ كۆی سزاكانی ده‌كاته‌ نۆ ساڵ و هه‌شت مانگ و 20 رۆژ.

.

شرۆڤەکارانی بارودۆخی تورکیا پێیان وایە، دادوگەشە بە سەرۆکایەتی ئەردۆگان، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی سزای سیاسییەوە کەسایەتییە دیارەکانی ناو پارتەکانی تر دووربخاتەوە.

.

كافتانجیئۆغڵو لە ناو میدیای تورکیادا، بە یەکێک لە کارەکتەرەکانی سەرکەوتنی ئیمام ئوغلۆ کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆک شارەوانی ئیستەنبووڵ دادەنرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل