fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

مه‌سرور بارزانی به‌ هاوكاریكردنی ئه‌مریكا له‌ كوشتنی سوله‌یمانی تاوانبار كردبوو

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌یه‌كی ئێران بڵاوكرده‌وه‌

08:36 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (كه‌یهان)ی ئێرانی بڵاوكرده‌وه‌ و ره‌تیكرده‌وه‌ هه‌واڵێكی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌باره‌ی هاوكاریكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌مریكا له‌ ئۆپراسیۆنی كوشتنی قاسم سوله‌یمانیدا، راست بێت. .له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ “هەواڵەکەی (کیهان) هیچ بنەمایەکی راستی نییە”.

.

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌”ئەم هەواڵە  هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە. جێی داخیشە هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکارانەی لەو چەشنە بڵاودەکەنەوە”.

.

 

به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌كه‌ “لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا ،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە دەربڕیوە و جەختیشی لە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردووەتەوە و تەنیا باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کراوە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتە نەکراوە کە رۆژنامەی ( کیهان) بڵاوی کردووەتەوە”.

.

رۆژنامەی (کیهان)ی ئێرانی، بڵاوی كرده‌وه‌ “مایک پۆمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە هاوکاریکردنی لە ”پرسی تیرۆرکردنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی”.

 

.

دەقی روونکردنەوەکەی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

.

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەربارەی هەواڵێکی ناڕاستی (کیهان ) ی ئێرانی :

.

 

هەواڵەکەی (کیهان ) هیچ بنەمایەکی راستی نیییە

.

رۆژنامەی (کیهان )ی ئێرانی هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە گوایا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پۆمپێیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا سوپاسی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە هاوکاریکردنی لە ”پرسی تیرۆرکردنی جەنەراڵ قاسم سولەیمانی”.

.

ئەم هەواڵە  هەڵبەستراوە و دوورە لە راستییەوە. جێی داخیشە هەندێک میدیا هەواڵی چەواشەکارانەی لەو چەشنە بڵاودەکەنەوە. بە پێچەوانەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ،  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی لە تێکچوونی بارودۆخی ناوچەکە دەربڕیوە و جەختیشی لە هێورکردنەوەی دۆخەکە کردووەتەوە و تەنیا باسی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کراوە و بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتە نەکراوە کە رۆژنامەی ( کیهان) بڵاوی کردووەتەوە.

.

داواش لە بەرپرسانی ئەو رۆژنامەیە دەکەین روونکردنەوە بدەن لە سەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە چەواشەکارانەیە.

.

نووسینگەی راگەیاندنی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل