fbpx
Shadow Shadow

"حكومه‌ت وه‌ڵامى ئه‌رێنی هه‌بوه‌"

سه‌رۆكى په‌رله‌مان: بۆ ورده‌كارى زیاتر پرۆژەى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌نێرینه‌وه‌ بۆ حکومەت

17:01 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

په‌رله‌مانى كوردستان له ‌كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆیدا، خوێندنه‌وه‌ى یەکەمى بۆ چه‌ند پرۆژەیاسا و پڕۆژه‌بڕیارێك ئەنجامدا، گرنگترینیان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و بەهەمیشەییکردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست بوون‌.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 13ى تشرینى دووەمى 2019، ماڵپەرى فەرمى پەرلەمانى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان ئەوەى خستەڕو: “لە کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان، خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساکانی پاراستنى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانى و بیمه‌ى كشتوكاڵى كراوه”‌.

,

ئەوەش خراەوەتەڕو: “خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ بڕیارى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ستى هه‌رێم كراوه‌، دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه‌ به‌جیا ئاڕاسته‌ى لیژنه‌ى یاسایى و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان و پەرلەمانتاران كراون بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكاره‌ یاساییه‌كانى تر”.

,

سه‌رۆكى په‌رله‌مان له ‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا، سه‌باره‌ت به بەهەمیشەییکردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ڕایگه‌یاند: “وەک سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، وه‌ڵامى ئه‌رێنى حكومه‌تمان وه‌رگرتوه،‌ به‌ڵام به‌هۆى زۆرى ورده‌كارییەکان، پێشنیاز ده‌كهی‌ن به‌ده‌ر له‌ ماوه‌ى ته‌رخانكراو، ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى دیکە بدرێت به ‌حكومه‌ت، بۆ هه‌ر زیادكردن و پێشنیازێكى نوێ له ‌باره‌ى پڕۆژه‌كه‌وه‌”.

,

هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لەبارەى فەرمانبەرانى گرێبەست و بەهەمیشیەییکردنیان، بڕیاریدا بە پێکهێنانى لیژنەیەک.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل