fbpx
Shadow Shadow

تڕەمپ دانوستانه‌كانى ئاشتى له‌گه‌ڵ تاڵیبان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

10:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد

سەرۆکی ئەمریکا، له‌توێتیكدا هەڵوەشاندنەوە و ڕاگرتنی گفتوگۆکانی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان ڕاگەیاند.

.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 8ی ئەیلوولی 2019، دۆناڵد تڕە‌مپ سەرۆکی ئەمریکا لەسەر پرسی گفتوگۆکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان ئاشکرای کرد، کە بڕیاربووە لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی تاڵیبان و سەرۆکی ئەفغانستان بە جیا لە كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كامپ دێڤید لە ویلایه‌تی ماریلاند کۆبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەی هەڵوەشاندووەتەوە.

.

تڕە‌مپ نوسیویه‌تى :” بەداخەوە، بۆ پەیداکردنی ناوبانگێکی ساختە دانیان بە تەقینەوەکەی کابول-دا ناوە کە بووە هۆی کوژرانی سەربازێکی ئەمریکا و برینداربوونی  11 هاوڵاتی تر و ڕاستەوخۆ کۆبوونەکەم هەڵوەشاندەوە و گفتوگۆکانم ڕاگرت.”

.

ترەمپ ڕایگەیاندووە، “لەمیانی دانوستاندنەکانی ئاشتی نەیانتوانی رێکبکەون لەسەر راگرتنی شەڕ، بەڵکو 12 کەسی بێتاوانیشیان کوشت”.

.

هه‌فته‌ى ڕابردوو، له‌كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراوه‌ سه‌ربازێكى ئه‌مریكا و 11 هاوڵاتى ئه‌و وڵاته‌ كوژران و بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبانیش به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى گرته‌ ئه‌ستۆى خۆى.

 

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌  له‌ماوه‌كانى ڕابردودا ، چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كى نێوان به‌رپرسانى ئه‌مریكا و بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان به‌مه‌به‌ستى به‌رقه‌راركردنى ئاشتى له‌ئه‌فغانستاندا به‌رێوه‌چوون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل