fbpx
Shadow Shadow

جه‌خت له‌سه‌ر درێژەدان بە مەودای پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان كرایه‌وه‌

سه‌رۆككۆماری عێراق و هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا

09:27 دوو شه‌ممه‌ 06 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆككۆماری عێراق به‌ هاوتا ئێرانییه‌كه‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “جه‌خت له‌سه‌ر درێژەدان بە مەودای پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ كراوه‌ته‌وه”.

.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەرهەم ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق پرسەو ماتەمینی قوڵی خۆی گەیاندووه‌ بۆ شەهیدبوونی حاجی قاسم سلێمانی و هاوەڵەکانی، ھەروەھا بە بایەخ و ستایشەوە باسی لە رۆڵی کارای شەهید کرد لە پشتیوانیکردنی عێراق لە قۆناغی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە تیرۆرستانی داعش و سەرکەوتن بە سەریدا.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات و پێویستی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییانە خرایە ڕوو بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ و گەلانی ناوچەکە بکات.

.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌،جه‌خت له‌سه‌ر پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوو وڵات و بەرژەوەندییە درێژخایەنەکانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ كراوه‌ته‌وه‌.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سەرۆککۆماری عێراق جەختی لە پێویستی دان بەخۆداگرتن و ژیری لەم قۆناغە هەستیارەدا کردەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی ئێستا و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیری و سەروەری وڵاتان و دورخستنەوی تارمایی جەنگ و توند و تیژی.

.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لەلای خۆیەوە حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران سوپاسی بەرھەم ساڵح-ی کردوه‌ بۆ دەربڕینی ماتەمینیەکەی و جەختیکردەوە لەسەر سوربوونی ئێران لە درێژەدان بە مەودای پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ عێراق و پتەوکردن و پەره‌پێدانی پەیوەندییەکان کە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دراوسێ بکات و ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە و جیهان زامن بکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل