fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

سه‌رۆككۆماری عێراق و ئەمینداری ناتۆ تاوتوێی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانیه‌كانیان كرد له‌ عێراق

14:47 پێنج شه‌ممه‌ 23 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

له‌میانه‌ی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌ندی جیهانی داڤۆس، سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ شوێنی حه‌وانه‌ی پێشوازی له‌ یەنیس ستولتنبرگ، ئه‌مینداری پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ ، كرد و له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق گفتوگۆیان كرد.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆككۆمار ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “لەمیانی دیدارەکەدا باس لە بڕیاری ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کرا”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەخت لەگرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی کرایەوە، هەروەها تاوتوێی دۆخی ئەمنی و ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە کرا.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ رونیده‌كاته‌وه‌، لەلای خۆیەوە ئەمینداری پەیمانی ناتۆ، دوپاتی پابەندبونی نێردەی مەشقپێکردنی ناتۆ-ی کردەوە سەبارەت بەمەشق و پشتیوانی سەربازی کە هێزە چەکدارەکانی عێراق پێویستیانە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل