fbpx
Shadow Shadow

سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێرانی كرد

سه‌رۆككۆماری عێراق هۆشداری ده‌دات “عێراق نه‌خزێنرێته‌ شه‌ڕێكی نوێوه”

16:42 چوار شه‌ممه‌ 08 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئێرانی كرد و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌ و هۆشداری ئه‌وه‌شیدا “عێراق نه‌خزێنرێته‌ ناو شه‌ڕێكی نوێوه‌”.

.

به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوای كرد شه‌ڕ له‌ عێراق دوربخرێته‌وه‌ و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ “پێشتریش عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ ببێته‌ شوێن و جێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێك و ره‌تیده‌كاته‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌شه‌ بێت بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌ دراوسێكانی”.

.

سه‌رۆككۆماری عێراق به‌پێویستیزانی سه‌روه‌ری خاكی عێراق بپارێزرێت به‌له‌به‌رچاوگرتنی رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری خاکی عێراق و کردنی بەشوێنی یەکلایکردنەوەی ململانێکان، رەتدەکەینەوە”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوكه‌، سه‌رۆككۆماری عێراق ئیدانەی هێرشە موشەکییەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و به‌پێویستیزانی عێراق به‌دووربگرێت له‌ شه‌ڕ.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل