fbpx
Shadow Shadow

به‌رهه‌م ساڵح: داوا لە هەمووان دەکەین دان بە خۆیان بگرن و دەنگی عەقڵ و دانایی بخرێتە سەرووی هەموو شتێکەوە

13:59 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

سه‌رۆككۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “رۆڵێكی گرنگ و یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یان هه‌بووه‌ له‌ شه‌ڕی دژی داعش”.

.

به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا سه‌ركۆنه‌ی كوژرانی هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) له‌ بۆردومانێكی ئه‌مریكا له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا سه‌رۆككۆمار روونیده‌كاته‌وه‌ ئه‌و رووداوه‌ لێكه‌وته‌ی ئه‌منی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ و داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات دانبه‌خۆیاندا بگرن و ده‌نگی عه‌قڵ و دانایی زاڵ بكه‌ن به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانی له‌به‌رچاو بگرن.

.

جه‌ختیش له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی لایه‌نه‌كان و پشتگوێخستنی ململانێ و ناخۆشییه‌كان ده‌كاته‌وه‌ له‌پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی نیشتیمان و پارێگاریكردن له‌ سه‌روه‌ری و ئارامی عێراق.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل