fbpx
Shadow Shadow

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد تره‌مپ كۆده‌بنه‌وه‌

20:03 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوریی جیهانی داڤۆسدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه‌.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ داوه‌تێكى فه‌رمى به‌شدارى له‌ كۆڕبه‌ندى ئابووريى جيهانيى داڤۆسدا ده‌كات كه‌ ڕۆژانى 21 تا 24ى ئه‌م مانگه‌ له‌ يادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنيدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تيايدا به‌ ناونيشانى لەپێناو جیھانێکی یەکگرتووی گەشەسەندووی بەردەوامدا، تيشك ده‌خرێته‌ سه‌ر پرسه‌ جيهانييه‌كانى تايبه‌ت به‌ ئابوورى و سياسه‌ت و ئاسايش و سه‌قامگيرى”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه‌، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا و ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و وه‌زيران و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان كۆده‌بێته‌وه‌.

.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات “له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و سياسه‌ت و هه‌ڵوێستى هه‌رێم و گۆڕينه‌وه‌ى بيروڕا ده‌رباره‌ى پرسه‌ هه‌رێمى و جيهانييه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن”.

.

جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌ “له ميانى به‌شداريكردنيدا، نێچيرڤان بارزانی له‌ دانیشتنێکی داڤۆسدا به‌ ناونيشانى “ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى ناسه‌قامگير” قسه‌ ده‌کات. تيايدا لێكه‌وته‌ درێژخايه‌نه‌كانى ئاڵۆزى و پشێوييه‌‌ به‌رده‌وامه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌ كه‌ بوونه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ى ترس و نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره‌ى جيهانى و ناوچه‌يى باس ده‌كرێن و تيشك ده‌خرێته‌ سه‌ر كاريگه‌ريى ستراتيژيى قه‌يرانى ئێستا له‌سه‌ر ئاشتى و سه‌قامگيرى له‌ كه‌نداو، عێراق و سووريا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل