fbpx
Shadow Shadow

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: تره‌مپ به‌ شاندی هه‌رێمی وت “ئێمه‌ قه‌رزارتانین”

18:21 چوار شه‌ممه‌ 22 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی داڤۆس بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند “تره‌مپ به‌ شاندی هه‌رێمی وتووه‌ “ئێمه‌ قه‌رزارتانین”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ “سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا كۆبوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا ترەمپ گەلی كوردستانی بە “گەلێكی مەزن” وەسفكردوە و ڕۆڵی هەرێمی كوردستانی لە تێكشكاندانی داعش و پاراستنی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی بەرز نرخاندووە”.

.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆكایەتی هەرێم “لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد تڕەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە داڤۆس “دۆخی عێراق به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و په‌ره‌پێدانیان به‌تایبه‌تی له‌ بواری هاریكاریی وزه‌دا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر وـ به‌غدا، مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر و چۆنیه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی” تاوتوێ كراون.

.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ “ڕه‌وشی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و دۆخی سووریا، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوون”.

.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌ “سەرۆكی هەرێمی كوردستان خواستی هه‌رێمی بۆ بره‌ودانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌ بواره‌ جیاكاندا نیشان داوە”.

.

وەك لە درێژەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە “دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكی ویلایەتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گه‌لی كوردستانی به‌ گه‌لێكی مه‌زن وه‌سف كردوە و ڕایگەیاندووە “ئێمه‌ قه‌رزارتانین” هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی ئه‌مریكای بۆ ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ تێكشاندنی داعش و پاراستنی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان دووپات كرده‌وه‌تەوە”.

.

پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس لە سویسرا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بە جیا لەگەڵ هەر یەكە لە نێچیرفان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق كۆبووە و ڕەوشی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوانیان تاوتوێ كرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل