fbpx
Shadow Shadow

سه‌رکه‌وتنی مناڵه‌ هه‌ژاره‌کان له‌ عێراقدا 

15:31 یه‌ك شه‌ممه‌ 04 ئاب 2019
article image

عادل باخه‌وان

.
یه‌کێک له‌و دیاردانه‌ی که‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابوردودا سرنجی ڕاکێشاوم له‌ عێراقدا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا ده‌رفه‌تم نه‌بوه‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی له‌سه‌ر بکه‌م، بریتیه‌ له‌ دیارده‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ سه‌ر به‌ چینه‌ په‌راوێزخرا و چه‌وساوه‌ و هه‌ژمونبه‌سه‌راکراو و مه‌حرومه‌کانی کۆمه‌ڵگان.

.

له‌کاتێکدا له‌ وڵاتێکی وه‌ک فه‌ره‌نسادا، دیارده‌که‌ سه‌د له‌ سه‌د پێچه‌وانه‌یه‌ و زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ نمره‌ هه‌ره‌ به‌رز ه‌کان به‌ده‌ست ده‌هێنن، مناڵانی چینه‌ ڕاقی و بۆرژواز و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانن و زۆر زۆر به‌ده‌گمه‌ن مناڵی هه‌ژارێک نمره‌یه‌کی زۆر به‌رز به‌ده‌ستده‌هێنێت.

.

ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ کوڕی کرێکارێکی فه‌ره‌نسی، جگه‌ له‌ ئیستیسنا، هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ژنه‌ کرێکارێکی فه‌ره‌نسیدا خێزاندروستده‌کات و پێکه‌وه‌ مناڵێک دروستده‌که‌ن که‌ دواتر ده‌بێته‌وه‌ به‌ کرێکار و پاشان خێزان له‌گه‌ڵ ژنه‌ کرێکارێکدا دروستده‌کات و له‌ داهاتوشدا مناڵێک ده‌هێننه‌ دنیاوه‌ که‌ ئه‌ویش ده‌بێته‌وه‌ به‌ کرێکار!

.

ئه‌و کوڕه‌ گه‌نجه‌ی که‌ له‌ وێنه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ناوی سجاد جاسب عبد مكطوف المشعلاويه‌ و ڕێژه‌ی 96،5 به‌ده‌ستهێناوه‌. ئه‌م کوڕه‌ له‌و خانوه‌ قوڕه‌دا ده‌ژی که‌ له‌ پشتیه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت. ئه‌م گه‌نجه‌ نه‌ وانه‌ی تایبه‌تی هه‌بوه‌ نه‌ خوێندنگای نمونه‌یی و له‌ لادێیه‌کی دوره‌ده‌ستی پارێزگای زی قاردا ده‌ژی.

.
چه‌ند گرنگه‌ توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستیی بیناکراو له‌سه‌ر به‌راوردکاری له‌نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا بکرێت، بۆئه‌وه‌ی تێبگه‌ین له‌ کۆی ئه‌و هۆکارانه‌ی که‌ واده‌که‌ن له‌ فه‌ره‌نسادا مناڵی چینه‌ ڕاقیه‌کان به‌رزترین نمره‌ به‌ده‌ستبێنن، به‌ڵام له‌ عێراقدا هه‌میشه‌ مناڵه‌ مه‌حرومه‌کان به‌و ئاسته‌ به‌رزانه‌وه‌ ڕو له‌ زانکۆکان بکه‌ن.

سه‌رکه‌وتنی مناڵه‌ هه‌ژاره‌کان له‌ عێراقدا 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل