fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت وه‌ره‌قه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ن"

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار: سه‌رۆككۆمار له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقدا ده‌ستێوه‌ردان ناكات

15:14 پێنج شه‌ممه‌ 20 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به‌شێك له‌ میدیاكان ره‌تكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستوه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ به‌ربژێری وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی.

.

سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ناس كورد ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ راستییه‌وه‌ و سه‌رۆككۆماری عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌ رێكاره‌ ده‌ستورییه‌كان و پشكه‌ نیشتیمانییه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت”.

.

سه‌رچاوه‌كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ “سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو سه‌رپشكه‌ له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و دانوستان له‌گه‌ڵ هێزه‌ نیشتیمانی و میللییه‌‌كان و  پێشكه‌شكردنی به‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری و په‌سه‌ندكردنی”.

.

سه‌رچاوه‌كه‌ی ناس كورد رونیكرده‌ه‌ “سه‌رۆككۆمار له‌رێگه‌ی دیدار و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌وڵ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆحی دیالۆك و گفتوگۆی به‌رپرسانه‌ ده‌دات و هانی هێزه‌ سیاسیه‌كان ده‌كات له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی قۆناغه‌كه‌دا بن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ وڵات پیایدا تێده‌په‌ڕێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتیمانی له‌جێی متمانه‌ی هاونیشتیمانیانی عێراق بێت و پابه‌ندبێت به‌ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختی بێگه‌رد”.

.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ به‌رپرسه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، هه‌ندێك لایه‌نی زه‌ره‌رمه‌ند له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق هه‌وڵی شێواندنی راستییه‌كان و تێكه‌ڵكردنی وه‌ره‌قه‌كان ده‌كات ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ گوایه‌ سه‌رۆككۆمار ده‌ستێوه‌ردان ده‌كات له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقدا.

.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ “ئه‌و رێڕه‌وه‌ نیشتیمانییه‌ی كه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق هه‌ڵیبژاردووه‌ له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ستبوونی به‌ مافه‌ ڕه‌واكانی خه‌ڵك، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ ئه‌له‌كترۆنیانه‌ كه‌ خزمه‌تی ئامانجی سیاسی ده‌كات، كار له‌ سه‌رۆككۆمار ناكات”.

.

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل