fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"ئێوارەی هەینی بەفەرمی ڕادەگەیه‌نرێت"

سه‌رچاوه‌یه‌ك: لایەنە سیاسییەکانی عێراق لەسەر کاندیدێک بۆ شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی ڕێککەوتون

13:52 پێنج شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

کەناڵی حوڕەی عێراق له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاوی كرده‌وه‌ :”لەدوێنێ (چوارشەممە)وە کۆبوونەوەکان بەچڕی لەسەر دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەستی پێکردووە بەتایبەت بۆ راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی، و زۆرترین کۆدەنگی لەسەر دروست بوە”.

.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە :”هاوپەیمانی سائیرون و فەتح و حیکمە لەسەر راسپاردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی رێککەوتون، بەڵام تەنها نوری مالیکی ناڕازییە لەسەری و تا ئێستاش ناوی ئەو لە گفتوگۆدایە”.

.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد :”ئەگەر تاوەکو رۆژی (هەینی) گفتوگۆکان بەم شێوە ئەرێنیەی ئێستا لەسەر کاندیدکردنی محەمەد تۆفیق عەلاوی بەڕێوەبچێت ئەوا ئێوارەی ڕۆژی هەینی لەلایەن سەرۆک کۆمارە بەفەرمی ناوی وەکو سەرۆک وەزیران ڕادەگەێنرێت”.

.

هاوکات دوێنێش عەلی شوکری شانسی بۆ بون بە سەرۆک وەزیرانی لەدەستدا چونکە بەشێک لەلایەنەکان ناڕازی بون لە دانانی.

.

هەروەها  ئێوارەی دوێنێ (چوارشەممە)، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە نامەیەکدا بۆ فراکسیۆنەکانى پەرلەمانی ناردبو ڕایگەیاند :”دۆخەکە بەلاى خەڵک و حکومەتەوە زیاتر ئاڵۆز بووە، ژمارەیەکى زۆرى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان شەهید بوون و باوەڕمان وایە گرێى گەورە لە نەگەیشتنە دیاریکردنى بەربژێرێکی شایستەیە بۆ سەرۆکوەزیران، بەدڵنیایشەوە  ئیدى مەحاڵە لەوە زیاتر دۆخەکە درێژە بکێشێت کە ئەوەش زەنگێکى مەترسیدارە و کارەکان زیاتر ئاڵۆز دەکات”.

.

بەرهەم ساڵح داواى لە لایەنە فراکسیۆنەکانى پەرلەمان کردبو دیالۆگى سیاسى دەستپێبکەن و بگەنە ڕێککەوتنێک بۆ دیاریکردنى بەربژێرێک بۆ پۆستى سەرۆکوەزیرانى نوێ کە ڕەزامەندى خەڵکى لەسەر بێت و بۆ سەرۆکایەتى کۆمارى بەرزبکەنەوە بۆ ئەوەى بۆ پێکهێنانى کابینەکە ڕابسپێردرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل