fbpx
Shadow Shadow

سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ سلێمانی: خه‌ڵكی كوردستان رۆڵی سوله‌یمانی له‌بیر ناكه‌ن

22:01 یه‌ك شه‌ممه‌ 05 كانونی دووه‌م 2020

ناس كورد- ئه‌حمه‌د مسته‌فا

سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ شاری سلێمانی رایگه‌یاند “قاسم سوله‌یمانی رۆڵێكی دیاری هه‌بوو له‌ شكستپێهێنانی رێكخراوی داعش و كوردیش رۆڵی ئه‌و له‌بیر ناكات”.

.

له‌میانه‌ی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمێك بۆ كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران، مه‌هدی شوشته‌ری، سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ سلێمانی رایگه‌یاند “ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی ئه‌مریكا له‌ناو خاكی عێراق به‌ تاوانی شه‌ڕ هه‌ژمار ده‌كرێت و دوو سه‌ركرده‌ی كرده‌ ئامانج كه‌ رۆڵی كاریگه‌رییان هه‌بوو له‌ شكستپێهێنانی رێكخراوی داعش له‌ عێراق”.

.

 

وتیشی “به‌ئه‌ركی خۆمان زانی كه‌ بۆ رێزلێنان له‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ رێوڕه‌سمێك له‌ سلێمانی ئه‌نجام بده‌ین”.

.

سه‌ركونسوڵی ئێران له‌ سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ سوله‌یمانی رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌ تێكشكاندنی داعش له‌ هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی كرده‌وه‌ “خه‌ڵكی كوردستان و عێراق رۆڵی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌یان له‌ تێكشكاندنی داعش له‌به‌رچاوه و له‌بیری ناكه‌ن”. ‌

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل