fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێم كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌

سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: مه‌سجه‌كه‌ی ئێران گه‌یشته‌ هه‌رێم

20:57 چوار شه‌ممه‌ 08 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

 

هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له‌ بێلایه‌نی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێران دروست بووه‌ به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ “ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان نیگه‌رانه‌ و مه‌سجه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ به‌ به‌رپرسانی كوردستان”.

.

سەباح قارەمانی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئێران بەو هێرشانەی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار تۆڵەی هێرشەکەی سەر قاسم سولەیمانی کردەوە و جگە لە پێکانی بنکە ئەمریکییەکە پەیامێکیشیدا بە ئەمریکا کە دەتوانێت بە ئاسانی لەخاکی عێراقدا بەئامانجیان بگرێت و مەترسیان بۆسەر دروست بکات”.

.

به‌بڕوای قارەمانی ئه‌و دوو موشه‌كه‌ی تر كه‌ ئێران ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكای كردووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هیچ کامیان زیانی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌ ئێران بە ئەنقەست نەیویستوە زیان بگەیه‌نێت بە هەرێمی کوردستان بەڵکو تەنها ئامانجەکەی ناردنی پەیامێک بوە بۆ بەرپرسانی هەرێم کە پشتگیری ئەمریکا نەکەن.

سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: مه‌سجه‌كه‌ی ئێران گه‌یشته‌ هه‌رێم

.

بەئامانجگرتنی پایتەختی هەرێمی کوردستان به‌پێشهاتێکی مەترسیدار ده‌زانێت به‌پێویستیده‌زانێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر ئەو هەڵوێستە دروستانەی بەردەوام بێت کە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا هەیبوە و پشتگیری هیچ کام لە ئەمریکا و ئێران نه‌كات و ڕیگە بگرێت لەهەموو چالاکی و هێرشێک لەسەر خاکەکەیەوە دژی  ئەمریکا و ئێران.

.

 

کاتژمێر 1:20 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 8ی کانونی دووەمی 2020)، لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ژمارەیەک موشەکی بالیستی ڕەوانەی بنکە سه‌ربازییه‌کانی ئەمریکا کران لە خاکی عێراقدا و دوان لە موشەکەکانیش ڕەوانەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کران بە ئامانجی پێکانی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، بەڵام موشەکەکان نەگه‌یشتنە کونسوڵخانەکە و تەقینەوە.

.

هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران هات كه‌ له‌بۆردومانێكی ئه‌مریكادا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا سوله‌یمانی و  مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كرده‌ ئامانج و  میدیای فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌ و زمانحاڵی سوپای پاسدارانی ئێران ره‌خنه‌ی له‌ “بێده‌نگ”ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گرت كه‌ سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی سوله‌یمانیان نه‌كردووه‌.

سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: مه‌سجه‌كه‌ی ئێران گه‌یشته‌ هه‌رێم

.

ئاژانسی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕەخنەی لە سه‌ركردایه‌تی  هەرێمی کوردستان گرت و ڕایگەیاند :”کۆماری ئیسلامی ئێران بەتەواوەتی نیگەرانە لەوەی کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموكراتی كوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانەکەیان بەهیچ شێوەیەک ئیدانەی کوشتنی قاسم سولەیمانیان نەکردوە و هاوخەمی کۆماری ئیسلامیان نەکردوە  لەو قوربانیە گەورەیەی کە داویەتی لەکاتێکدا قاسم سولەیمانی زیاتر لە سێ جار هەرێمی کوردستانی لە کەوتن پاراستوە لەسەردەمی داعشدا”.

.

عارف قوربانی چاودێری سیاسی هەڵوێستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ ئەرێنی ناوده‌بات و بێلایەنی هەرێم لە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران به‌باش ده‌زانێت و  له‌و بڕوایه‌دایه‌ هەرێم ده‌پارێزێت لە بەرکەوتەی پریشکی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە.

.

عارف قوربانی به‌ ناس كوردی وت :”بۆردومانەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر هەولێر پەیامێکی مەترسیداری ئێران بوە و ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێمی کردوە، چونکە ئەگەر مەبەستی لە لێدان لە هێزە ئەمریکییەکان بوایە ئەوا چەندین بنکەی هێزە ئەمریکەیان هەیە لە کەرکوک و تکریت و بەغداد لەو شوێنانەی دەدا، بەڵام ئێران ویستویەتی سەرکردایەتی کورد لە هەرێم ئاگادار بکاتەوە کە پشتگیری ئەمریکا نەکەن”.

.

پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران ئه‌وانه‌ی بنكه‌ و باره‌گایان له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ له‌و بڕوایه‌دان ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كییه‌ی ئێران مه‌ترسیی بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم دروستكردووه‌.

.

سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: مه‌سجه‌كه‌ی ئێران گه‌یشته‌ هه‌رێم

کەریم پەروێزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران بە ناس کوردی وت :”کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەیەکی ئاشکرا سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقی پێشێلکردوە و مەترسیشی بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دروستکردوە کە لەماوەی 29 ساڵی ڕابردودا هێرشی وای بۆ سەر هه‌رێم ئەنجام نەداوە”.

.

به‌وته‌ی پەرێزی :”ئێران شەڕ بە عێراق و هەرێمی کوردستان دەفڕۆشێت و دەیەوێت ئەو شەڕەی خۆی دژی ئەمریکا دەستی پێکردوە لەخاکی خۆی بیباتە دەره‌وەی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات بە گۆڕەپانی شەڕەکە بەڵام بەرپرسانی حکومەتی هەرێم دەبێت بە ئاقڵانە مامەڵە بکەن و ڕێگا نەدەن و تا ئێستاش ئەو هەڵوێستانەی حکومەتی هەرێم هەیبوە زۆر باش بوە و هاوسەنگییەکی باش ڕاگرتوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل