Shadow Shadow

سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى: بڕیارەکەى عه‌بدولمه‌هدى بێ متمانه‌یى لەناو حەشددا دروستكردووه‌

14:11 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سه‌كرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكراى ده‌كات، فه‌رمانه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ تێكه‌ڵكردنى حه‌شدى شه‌عبى به‌سوپا، گه‌وره‌ترین بێ ممتانەیی‌ له‌نێو گروپه‌ جیاوازه‌كانى حه‌شددا دروستكردووه.

.

ڕۆژنامه‌ى (شه‌رقولئه‌وسه‌ت) له‌سه‌ر زارى سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ى بڵاوبكرێته‌وه‌، ئاشكراى كردوه،  ناكۆكییه‌كى زۆر له‌نێوخۆى حه‌شدى شه‌عبیدا هه‌یه‌ و ڕوون نییه‌ ئه‌و گروپانه‌ى نێو حه‌شدى شه‌عبى نزیكن له‌ئێرانه‌وه‌ تاچه‌نده‌ پابه‌ندى فه‌رمانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌بن.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، گەورەترین ناكۆكى و جیاوازى كه‌ له‌نێو ڕیزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیدا هه‌یه‌، دابه‌شبوونیه‌تى بۆ سه‌ر دوو گروپدا، گروپى یه‌كه‌میان پابه‌ندن به‌هه‌موو بڕیار و ڕێنماییه‌كانى حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ و گروپى دووه‌میشیان كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراقن پابه‌ندن به بڕیارە‌كانى ئێرانه‌وه.

.

سه‌ركرده‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى جه‌ختى كردەوە، ئێرانیه‌كان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبى پابه‌ندى بڕیاره‌كانى حكومه‌ت بێت له‌ناوخۆى عێراقه‌وه،‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕوون نییە‌ ئایا ئه‌و ڕێنماییانه‌ى ئێران كه‌ ئێستا چه‌ند گروپێكى حه‌شدى شه‌عبى نزیك له‌و وڵاته‌دا كارى پێده‌كه‌ن له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ر ناكۆكییه‌ك له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا بارودۆخه‌كه‌ ده‌گۆڕێت یاخود هه‌ر وه‌كو ئێستا ده‌مێنیته‌وه.

 

.

له‌باره‌ى كاریگه‌رییه‌كانى بڕیارەکەى عادل عه‌بدولمه‌هدى لەسەر نێوخۆى حه‌شدى شه‌عبیدا، سه‌ركرده‌ى ئه‌و هێزه‌ چه‌كداره‌ ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، فه‌رمانه‌كه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر نه‌مانى متمانه‌ له‌نێو حه‌شدا به‌جێهیشتووه‌، به‌تایبه‌تى له‌نێوان گروپه‌ جیاوازه‌كانى نێو حه‌شد و په‌یوه‌ندییه‌كانى حه‌شد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا.

.

روونیشیکردەوە‌، ئه‌وان ئاگایان له‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تى عێراق ترسى له‌و گروپانه‌ى نێو حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه‌ ببێته‌ هۆى كێشه‌ دروستكردن بۆ حكومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كاندا.

.

سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانێكى به‌ژماره‌ 237 بۆ تێكه‌ڵكردنى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ركرد و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى جیاوازى نێوخۆى لێكه‌وته‌وه.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل