fbpx
Shadow Shadow

سه‌ربازێكى ڕوسى هه‌شت هاوڕێى خۆى به ‌گوله‌ كوشت

18:15 هه‌ینی 25 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سه‌ربازێكى ڕوسى له‌ بنكه‌یه‌كدا هەشت سه‌ربازى هاوێی خۆى کوشت، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ڕوسیاش دەڵێت، سه‌ربازه‌كه‌ كێشه‌ى ده‌رونى هەبوە و ڕوداوه‌كه‌ش په‌یوه‌ندى به ‌كاروبارى سه‌ربازییه‌وه‌ نه‌بوه‌.

,

وه‌زاره‌تى به‌رگریى ڕوسیا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى تشرینى یەکەمى 2019، له ‌بنكه‌یه‌كى سه‌ربازییدا لە ناوچه‌ى سیبیریا، سه‌ربازێكى ڕوسی ته‌قه‌ى له ‌هاوڕێكانى كردووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌شت هاوڕێى كوژراون.

,

ئاماژه‌ى بەوەشكردووه‌، ڕوداوه‌كه‌ له ‌بنكه‌ى سه‌ربازیى شارى گۆنێ له ‌نزیك ده‌ریاچه‌ى بایكاڵ كه‌ 150 كیلۆمه‌تر له ‌سنورى مه‌نگۆلیاوه‌ دووره‌ ڕویداوه‌.

,

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ڕوسیا هۆكارى ڕوداوه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕاندۆته‌وه،‌ سه‌ربازه‌كه‌ توشى نه‌خۆشى گرژبوونى ده‌ماره‌كان و نه‌خۆشى ده‌رونی بوە، ڕوداوەکەش په‌یوه‌ندى به‌ كاروبارى سه‌ربازییه‌وه‌ نەبوه‌.

,

به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئەسیۆشەید پرێس، دوابه‌دواى ڕوداوه‌كه‌ جێگرى وه‌زیرى به‌رگریى ڕوسیا به‌ره‌و ناوچه‌كه‌ کەوتوەتەڕێ به‌مه‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌.

,

له‌ نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، دیارده‌ى توندووتیژى و ته‌قەكردن له‌نێو سه‌ربازانى سوپاى ڕوسیادا به‌ربڵاوبوە، ئه‌وه‌ش بۆ نه‌بوونى پاڵپشتى مادى و چه‌ندین كێشه‌ى مه‌عنه‌وى له‌نێو ئه‌و سوپایه‌دا گەڕێندراوەتەوە.

,

به‌ڵام پاش گۆڕانكارى له‌ بارودۆخى ژیانى سه‌ربازانى ڕوسیا، ڕوداوى له‌و شێوه‌یه‌وه‌ به ‌ته‌واوه‌تى كه‌مبوه‌ته‌وه‌ و به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت ڕوینه‌داوه، وەک میدیاکانى ڕوسیا ئاماژەیان پێکردووە‌.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل