fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"ئەو هێرشبەره‌ نەناسراوانه‌ هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نییە"

سه‌رایا سەلام: کۆمەڵێک کەس بەناوی ئێمەوە هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەرانی نەجەف

21:53 چوار شه‌ممه‌ 05 شوبات 2020
article image

ناس کورد–

گروپە چەکدارەکەی سەر بە موقتەدا سەدڕ ڕەتیدەکەنەوە هێرشیان کردبێتە سەر خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌و گروپه‌ چه‌كداره‌ی هێرشیان كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران نه‌ناسراو بوون.

.

سەفا تەمیمی، وتەبێژی ڕێکخراوی چەکداری سه‌رایا سەلام ڕایگەیاند :”کۆمەڵێک کەسی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی سەدڕەین لە شاری نەجەف و بۆمبی دوکەڵدار و چەکیان بەکارهێناوە بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئاشتیپەروەر و کڵاو شینەکان”.

.

تەمیمی ئاماژەی بەوەکرد :”ئەو هێرشبەره‌ نەناسراوانه‌ هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێمەوە نییە و نایانناسین و هێرشبەرەکان ئەو کەسانە نین کە پێیان دەوترێت کڵاوشینەکان چونکە کڵاوشینەکان لایەنگرانی موقتەدا سەدرن و لەسەر مۆڵەتی هێزە ئەمنییەکان و  حکومەت و سەرکردەی هۆزەکان لەناو شاری نەجەف بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران بڵاوبونەتەوە بۆیە ئەوان پارێزەری خۆپیشاندەرانن نەوەک هێرشبەر بۆ سەر خۆپیشاندەران”.

.

 

تەمیمی باسی لەوەشکرد :” چەند لایەنێکی دیاریکراو هەوڵی ئەوە دەدەن کە وەک چەند مانگی ڕابردو پڕۆسەی خوێندن و دەوامی حکومی پەک بخەن و ژیان لەشارەکە بوەستێنن ئێمەش لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ڕێ لەوانە دەگرین و قبوڵی ناکەین و ناشهێڵین هێرشبکرێتە سەر خۆپیشاندەران”.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 5ی شوباتی 2020)، هێزێكی چه‌كدار كه‌ به‌وته‌ی خۆپیشانده‌ران سه‌ر به‌ ڕه‌وتی سه‌دڕن هێرشیان كرده‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی سه‌دڕه‌ین له‌ شاری نه‌جه‌ف و له‌ ئه‌نجامدا 3 خۆپیشانده‌ر كوژران و 11 خۆپیشانده‌ری تر برینداربوون.

.

 

هاوکات موقتەدا سەدر ڕابه‌ری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند :”داوا دەکەم ئەو تێکدەرانەی کە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانیان کرد بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران دیاری بکرێن و دادگایی بکرێن”.

.

لە دوو ڕۆژی ڕابردودا بەشێک لەلایەنگرانی سەدڕ کە بەکڵاو شینەکان ناسراون هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەرانی بەغدا و دیوانیە و بەسڕە و بەشێکی زۆری گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانیان بە خۆپیشاندەران چۆڵکرد و دواتریش سەدڕ فەرمانی کرد بکشێنەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل