fbpx
Shadow Shadow

داوایانکرد توندوتیژیى بەرانبەریان ڕابگیرێت

سه‌دان ژن ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانى ئه‌سته‌نبوڵ

09:17 یه‌ك شه‌ممه‌ 29 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

به‌مه‌به‌ستى ناڕه‌زایه‌تى دژى بارودۆخى ژنان له‌وڵاته‌كه‌یاندا و ڕاگرتنى شه‌پۆلى توندوتیژى خێزانى، سه‌دان ژنى توركیا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كانى ئه‌سته‌نبوڵ و خۆپیشاندانى ناڕه‌زایه‌تیان دژى حكومه‌ت و ئاكپارتى ئه‌نجامدا.

.

ژنان به‌هوتاف كێشان و وتنه‌وه‌ى دروشم له‌دژى توندوتیژى سێكسى و خێزانى ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌ و له‌ژێر ناونیشانى (كوشتنى ژنان ڕابگرن و ته‌نها ته‌ماشاكه‌ر مه‌بن و شتێك بكه‌ن)، داوایان له‌سه‌رۆكى وڵات و حزبه‌كه‌ى كردووه‌ پلانێكى كرده‌ى و جدى جێبەجێ بکەن، بۆ ڕاگرتنى توندوتیژى له‌توركیادا كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌دژى ژنانى ئه‌و وڵاته‌ زیادیکردووە.

.

به‌گوێره‌ى ئامارێكى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ماوه‌یه‌كه‌ زیاتر له‌ 20% ژنانى ڕووبه‌ڕووى توندوتیژى جه‌سته‌یى و ده‌روونى بوونه‌ته‌وه‌.

.

مانگى ئابى ئه‌مساڵ، ئامینه‌ بۆلۆت له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌یه‌وه‌ به‌چه‌قۆ كوژرا و به‌وهۆیه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تى فراوانى لێكه‌وته‌وه‌.

.

غامزى ئۆزتورك، یه‌كێك له‌ڕێكخه‌رانى خۆپیشاندانى ژنانى توركیا به‌ئاژانسى فرانس پرێسى ڕاگه‌یاندووه‌ “كوشتنى ئامینه‌ بۆلوت نائومیدیه‌كى زۆرى له‌كۆمه‌ڵگه‌دا دروستكردووه‌، هێشتا وته‌كانى له‌گوێكانماندا ده‌زرنگێته‌وه‌ كه‌ وتى نامه‌وێت بمرم”.

.

به‌گوێره‌ى ئامارى ڕێكخراوه‌كانى مافى ژنانى توركیا، له‌ هه‌شت مانگى ڕابردوودا 284 ژن کوژراون كه‌ 40 ژنیان له‌مانگى ئابدا كوژراون، هەروەها له‌ساڵى 2018 له‌لایه‌ن هاوسه‌ر و ئه‌ندامانى خێزانه‌كانیانه‌وه‌ 440 ژن كوژراون.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل