Shadow Shadow

سلێمانی.. کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

13:58 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

.

شایەتحاڵێکی نزیک لە ڕووداوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی پیشەسازی شاری سلێمانی کرێکارێک لە بینایەکی ناوچەی پیشەسازی سەرقاڵی کاکردن بووە و تەزووی کارەبا لێیداوە.

.

لەوبارەوە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند زانیارییەکان دروستن کرێکارێک لە کاتی کارکردندا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستداوە و تیمەکانمان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.

.

لەبارەی ناسنامەی کرێکارەکەوە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی، وردەکاری ڕووداوەکە لای تیمەکانیانەو لە ئیستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل