fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

سلێمانی: پڕۆژەی نەخۆشخانەیەکی 1000 قەرەوێڵەیی ئامادەکرا

14:09 دوو شه‌ممه‌ 16 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی 1000  قەرەوێڵەیی و داوادەکەن ئەو هاوکارییانەی سەرمایەداران دەیکەن هەمووی کۆبکرێتەوە بۆ ئەو نەخۆشخانەیە.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: “دوای ئەو هەموو پڕۆژەو دەستپێشخەرییە جوان و شایانانەی ڕۆژانە لە ئێوەی دڵسۆزەوە تایبەت بە دروستکردنی نەخۆشخانەو دابینکردنی پێداویستیە تەندروستیەکان پێشکەش دەکرێن، وەک پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، سوپاس و ڕێزو پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو هەوڵ و هیممەت و هەنگاوەکانتان هەیە”.

,

ئاماژەی بەوەشكردووە: ” بۆئەوەی هەموو ئەو هەوڵە کەسیی و تایبەتانە، پەرت نەبن و دەستپێشخەرییەکانتان جێگای شایستەی خۆی بگرێت و ببێتە پڕۆژەیەکی تەندروستیی نیشتمانیی ستراتیژیی، بە یەکخستنی هەموو تواناو بەخشین و هاندان و بەشدارییەکانتان، پێشنیازی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی مۆدێرنی 1000 قەرەوێڵەییتان بۆ دەخەینەڕوو لەسەر زەوی دیاریکراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی”.

,

پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو: “دەخوازین هەموو تواناکان یەکبخەین و بە هەموومان بەشداربین لە سەرخستنی ئەم پڕۆژەیەدا و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ژمارەی حسابی بانکیی ئەم پڕۆژەیەو ڕێوشوێنە یاسایی و دارایی و هونەرییەکان دەخەینە بەردەست”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل