fbpx
Shadow Shadow

سلێمانی و هەڵەبجە سێ پزیشکی پسپۆڕی توێکاری تەرمیان هەیە.. مردووەکان دەبێت چاوەڕێ بکەن

16:48 سێ شه‌ممه‌ 20 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

کاتژمێر 3ی بەرەبەیانى ڕۆژی 19ی ئابی 2019، توانا غەریبی تەمەن 26 ساڵ لە ماڵەکەى خۆیدا و بە پشتێنی جلەکانى خۆی خنکاند.

ئاراس محەمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە بابەتێکدا بە ناونیشانی “تکایە وەفریایی هەڵەبجە کەون” نوسیویەتی، “دوای ئەوەى تەرمی توانامان بردە پزیشکی دادی هەڵەبجە بۆ پشکنین و توێکاری، بینیمان هیچ پزیشکێکى لێ نییە.”

سلێمانی و هەڵەبجە سێ پزیشکی پسپۆڕی توێکاری تەرمیان هەیە.. مردووەکان دەبێت چاوەڕێ بکەن

ئاراس دەڵێت، “پاسەوانەکان وتیان تێل بکەن بۆ دکتۆر، نزیکەى دوو کاتژمێر بە چەند ژمارەیەک تێلمان بۆ دکتۆر کرد، دیاری خەوی لێکەتبوو، وتم ئەچم بەدوایدا، بەڵام وتیان لە سلێمانییە.”

.

زیاتر بخوێنەوە.. توانا بە پشتێنەکەى خۆی خنکاند.. “کێ مردن دەگۆڕێتەوە بەژیان؟”

.

دەشڵێت، “دکتۆر لە سلێمانییەوە دێت بۆ ئێرە ئەی ئەم شارەی من کەسی نییە یان کاتێک خەفەرە و لە ئەرک دایە بۆ لێرە نامێنێتەوە چۆن دەبێت کەسێک بمرێت ئەو هەموو خەڵکە چاوەڕوان بێت تا جەنابی دکتۆر لە سلێمانییەوە دەگاتە هەڵەبجە.”
نوسیویەتی، “بەو گەرما تاقەتپڕوکێنە نزیکە چوار کاتژمێر چاوەڕوانی جەنابی تەبیب بوین، لە هەمووی سەیرتر پێ ئەچێت کۆنتڕۆڵی سپلیتەکەش لە باخەڵی دکتۆرەکەدا بوبێت چونکە لەو ژوورە گەرمەدا کە جەنازەکەی لێبوو هیچ ئامێرێکی سارد کەرەوە کاری نەدەکرد.”
سلێمانی و هەڵەبجە سێ پزیشکی پسپۆڕی توێکاری تەرمیان هەیە.. مردووەکان دەبێت چاوەڕێ بکەن

بەپێی بەدواداچوونەکانی ناس کورد، ته‌نها سێ پزیشكى توێكارى جه‌سته ‌له ‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپەڕیندا هەن و ئه‌وه‌ش گرفتى بۆ نه‌خۆشخانه‌ و هاوڵاتیان دروست كردووه‌، به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵیت” له‌حاڵه‌ته‌ پێویسته‌كاندا ته‌نها چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى پزیشكه‌كه‌ له‌شارى سلێمانیه‌وه‌ ده‌كه‌ین.”

سنورى حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “له ‌سنورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ى گه‌رمیاندا ته‌نها سێ پزیشكى توێكارى هه‌ن و له‌كاتى حاڵه‌ته‌ پێویسته‌كاندا داوا له‌و سێ پزیشكه‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانیى كاره‌كه‌یان سه‌ردانى هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن جارى واش هه‌یه‌ پزیشكه‌كه‌ له ‌شارێكى ترى كوردستانه‌وه‌ ‌سه‌رقاڵى كاره‌كه‌ى خۆیه‌تى تا ده‌گاته‌هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕوانى بكرێت.”

.

به‌رپرسه‌كه‌ى ته‌ندروستى هەڵەبجە وتیشى، “له ‌حاڵه‌تى مردن به‌هۆى خنكان یاخود كوشتن به ‌فیشه‌ك و ژه‌هرخوارد كردن، جه‌سته‌ى مردووه‌كه‌ پێویستى به ‌توێكارى و سكهه‌ڵدڕین هه‌یه‌ ئه‌وه‌ش به ‌به‌رده‌وامى ڕوونادات تاوه‌كو پێویستیمان به‌پزیشكى توێكارى هه‌بێت و به‌ده‌ر له‌و حاڵه‌تانه‌ به‌پزیشكى تر كاره‌كان به‌رێده‌كرێت و بێ هیچ گرفتێك توێكارى بۆ جه‌سته‌ى مردووه‌كه‌ده‌كرێت و ڕاده‌ستى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كرێته‌وه‌”

سلێمانی و هەڵەبجە سێ پزیشکی پسپۆڕی توێکاری تەرمیان هەیە.. مردووەکان دەبێت چاوەڕێ بکەن

“ئه‌ركى پزیشكى توێكارى له ‌پسپۆڕییه‌كانى ترى پزیشكى جیاوازتره‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پسپۆڕیه‌كه‌ى له‌بوارى جه‌سته‌ى مردوو و سكهه‌ڵدڕین و ده‌ماره‌كاندایه، به‌هۆى تایبه‌تى به‌شه‌كه‌ و ترس له‌ بڕینى قۆناغه‌كانى خوێندن به‌هۆى ترسى پێشوه‌خته‌وه‌، ساڵانه‌ به ڕێژه‌یه‌كى كه‌م  خوێندكار ده‌چنه‌ ئه‌و به‌شه‌ له ‌زانكۆكان و یاخود ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌مى ده‌رچووى ئه‌و به‌شه ‌كۆلێژ ته‌واو ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مى پسپۆڕى بواره‌كه‌.”

.

به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، “ناتوانن به‌مه‌به‌ستى توێكاریكردن مردووه‌كه ‌ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى بكرێن به‌هۆى ئه‌وه‌ى عورفى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگه‌ به‌شێوه‌یه‌كه‌ خه‌ڵكێكى زۆر له‌گه‌ڵ مردووه‌كه‌یاندا ده‌چنه ‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ و به‌وه‌ش فشارى قه‌ره‌باڵغى دروست ده‌بێت و هه‌میش بۆ مه‌ترسى ڕوداوه‌كانى هاتوچۆ بۆ گه‌یاندنى مردووه‌كه ‌له ‌نێوان شاره‌كاندا زیاتر ده‌بێت.”

.

وەزارەتى تەندروستى چی بکات؟

له‌باره‌ى پلانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ محه‌مه‌د خۆشناو، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به ‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، “پسپۆڕى توێكارى له‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمدا زۆر كه‌مه‌، ئه‌مڕۆش له ‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌شارى كۆیه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له ‌چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته ‌كرد و  له ‌پلانى وه‌زاره‌تتدایه‌ به‌شێوه‌ى ده‌ورى یاخود هاندان و زیادكردنى ده‌رماڵه‌ و هه‌رجۆره‌ هاندانێكى تر  پزیشكى زیاتر بۆ ئه‌و بواره ‌ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ى گرفته‌كه‌چاره‌سه‌ر ببێت.”

.

وتیشى، پزیشكى پسپۆڕى توێكارى ناتوانێت عیاده‌ى هه‌بێت بۆخۆى ده‌ستكه‌وتێكى هه‌بێت بۆیه‌ ده‌بێت ته‌نها سود له‌ ده‌وامه‌كه‌ى خۆى بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ‌ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن له‌ڕێگه‌ى هاندانه‌وه ‌ئه‌و پسپۆڕییه‌ دابین بكه‌ن و به‌شێك له ‌گرفتى حاڵه‌ته‌كانى به‌رده‌ستنه‌كه‌وتنى ئه‌و جۆره‌ پزیشكه‌ له‌سنورى شاره‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن.”

وته‌بیژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جه‌ختى له‌وه‌ش كردووه‌، له‌ڕێگه‌ى هاندان و پلانى تایبه‌ته‌وه‌ ده‌توانن ئه‌و گرفته‌چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌وته‌ى ئه‌و، پێشتر گرفتى نه‌بوونى پزیشكى سڕكه‌ر هه‌بوو به‌ڵام به‌ڕێگه‌ى هاندان توانیویانه‌ به‌شێك له‌و گرفته‌چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل