fbpx
Shadow Shadow

سلێمانی وەك شارێكی ئەدەبی داهێنەر لەجیهاندا ناسێندرا

23:00 پێنج شه‌ممه‌ 31 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ڕێكخراوی یونسكۆ بەفەرمی شاری سلێمانی وەك یەكێك لە شارە داهێنەرەكانی دنیا لە بواری ئەدەبدا ناساند و بووە یەکێک لەو 246 شارەی لە یونسکۆدا ناویان تۆمار کراوە.

.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە :”لە ئاهەنگی ڕۆژی شارە جیهانیەكاندا، یونسكۆ 66 شاری دیکەی جیهانی خستە لیستی شارە داهێنەرەكانی جیهانەوە و شاری سلێمانیش بووە ئەندامێكی تۆڕی جیهانیی 246 شاری داهێنەری یونسكۆ”.

.

هاوکات جگە لە سلێمانی، شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، یەکێکی دیکەیە لەو شارانەی کە ناوی چووە ئەو لیستەوە و وەک شارێکی مۆسیقی داهێنەر لەلایەن یونسكۆوە ناسێنرا.

.

لە تۆڕەدا، شارەكان لەڕێی كاری داهێنەرانەوە برەو بە پەرەپێدانی خۆیان دەدەن لە بوارەكانی ئەدەب و مۆسیقا و هونەری فۆلكلۆری وخۆراكسازیی ودیزاین و هونەری میدیایی و فیلمسازیدا.

.

تۆمارکردنی شاری سلێمانی لەو لیستەدا وەک شارێکی ئەدەبی، لەکاتێکدایە، لەئێستادا دۆسیەی بەهەدەردانى بودجەى پایتەختى رۆشنبیرى لەسەر بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی کراوەتەوە و بەگوێرەی دۆسییەکە “20 ملیار دینار کە بۆ پێشخستنی ژێرخانی ڕۆشنبیری شارەکە تەرخانکرابوو بەهەدەردانی پێوەکراوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل