Shadow Shadow

سلێمانی.. لە 24 کاتژمێردا پێنج حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن ڕوویداوە

22:17 هه‌ینی 26 نیسان 2019
article image

ناس کورد-

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاوازەکانى پارێزگای سلێمانی، چوار کەس کوژراون و کەسێکیش خۆی کوشتووە، هاوکات چوار کەسی تر لە ڕووداوێکى هاتوچۆدا گیانى لەدەستدا.

شەوی ڕابردوو کاتژمێر 12:30 خولەک لە شاری چەمچەماڵ بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک بەفیشەک کوژرا.

جیاواز لەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ کە شەوی ڕابردوو لە ماڵ چوبووە دەرەوە و نەگەگەڕابووەوە لە گەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری لێدراوی بە سەرییەوە هەبووە و تا ئێستاش بکوژی مێردمنداڵەکە نادیارە.

هاوکات هەر پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە فێستیڤاڵی ئێل بەگی جاف گرژی و ئاڵۆزی و تەقەكردن ڕوویدا و بەهۆیەوە كەسێك كوژرا و لەلایەن پۆلیسی قەزای قەرەداغەوە چەند كەسێك دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە دەستی پێكردووە.

 

هەر ئەمڕۆ لە شاری پێنجوێن گەنجێکی تەمەن 30 ساڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سنوری شارەکە، بە پەت خۆی خنکاندووە و بە وتەی کەسوکارەکەی باری دەروونی تەواو نەبووە.

هەروەها ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندووە، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی هاوڵاتیه‌كی بە ڕەچەڵەک ئێرانی گه‌یه‌ندراوەتە‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه‌ كه‌ به‌ په‌ت له‌ هۆتێلێکدا خنكاوه‌، تا ئێستاش  پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و هاوڵاتیه‌ خۆی خنكاندووه‌ یان خنكێندراوه‌.

هەر لە سنوری ڕاپەڕین، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی لاندکرۆزەر و بارهەڵگرێکدا ڕویدا و بەهۆیەوە چوار ئافرەت گیانیان  لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل