fbpx
Shadow Shadow

"دووەم ڕووداوی هاوشێوەیە لەم هەفتەدا ڕوویدابێت"

سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی

18:39 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای عه‌ربه‌ت- سلێمانی، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، کە سەرجەمیان ئەندامی خێزانێکن.

.

ئێورەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی تەموزی 2019،  رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای عه‌ربه‌ت- سلێمانی روویداوە به‌هۆیه‌وه‌ پیاوێك كه‌ سه‌رۆكی خێزانه‌كه‌ بووه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها چوار كه‌سی دیكه‌ی هه‌مان خێزان بە سەختی برینداربوون.

.

بەپێی زانیارییەکان ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی توشی رووداوه‌كه‌ بووه‌، له‌ جۆری تۆیۆتا – یارس  بووه‌ و وەرگەڕاوە،بریندارەکانیش چوار منداڵ و دایکیانن، دوای ڕووداوەکە گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی.

.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممەش لە هەمان ڕێگادا لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.

سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی سلێمانی.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا شەش ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل