Shadow Shadow

سلێمانی.. لەمەودوا دەبێت پلاستیک لە خاشاکی شوێنەگشتیەکان بەجیا دابنرێت

20:43 سێ شه‌ممه‌ 09 ته‌موز 2019
article image

ناس  کورد- هەڤاڵ فەتاح

بڕیارە بۆ لەمەودوا، خۆڵو خاشک پۆلێن بکرێت ئەو خاشاکانەی زیان بە ژینگە دەگەیەنن جیابکرێنەوە، بە تایبەتی ئەوانەی لە مادەی پلاستیک دروستکراون ،سەرەتاش لە میوانخانەکان و ڕێستۆرانتەکان جێبەجێ دەکرێت.

.

گۆران قادر، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ئەمرۆ سێشەممە 9ی تەمووزی 2019، لە قایمقامیەتی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەسەر ئەو پرسە بە بەشداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدراوە.

.

گۆران قادر وتیشی: “بڕیاردرا بۆ لەمەولا خواردنگەکان زەرفی کاغەز لە بری نایلون، بۆ پێچانەوەی خواردنە سەفەرییەکان بەکاربهێنن، ئەوەش لەبەر کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئەو مادانەی کە لە پلاستیک دروستکراون.”

.

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی جەختی لەوشکردەوە، میوانخانەکان وڕێستورانتەکان پابەندکراون بە دانانی دوو جۆر سەتڵی خۆڵ بۆجیاکردنەوەی ئەو خاشاکانەی کە لە پلاستیک درووست دەکرێن.

.

“رێنمایەکان دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا جێبەجێ بکرێن، دوای کۆتایی ئەو وادیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانیەوە سەردان دەکرێن، هەرکەس ڕێنماییەکان جێبەجێ نەکات سزا دەرێت” گۆران قادر وای وت.

.

هەروەها وتی: لە گەڵ کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵو خاشاک سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانزمێکن بۆ ئەوەی پلانە لەهەموو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی جیبەجێ بکرێت.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل