fbpx
Shadow Shadow

عەریزەنوسەکان مانگرتنیان ڕاگەیاند

سلێمانی.. لەمڕۆوە نرخی نووسینی عەریزە دەبێتە 29 هەزار دینار

11:05 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

ناس کورد

لەمڕۆوە لە شاری سلێمانی بۆ هەر مامەڵەیەکی ئیداریی لە دادگای سلێمانی، بڕی 29 هەزار دینار تەنیا بۆ نووسینی عەریزەیەک لە لایەن کۆمپانیایەکەوە وەردەگیرێت، عەریزە نووسەکانیش کارەکانیان لەدەستدەدەن.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ی ئابی 2019، عه‌ریزه‌ نوسه‌كانى فه‌رمانگه‌كانى دادنوس لە سنورى شارى سلێمانى دژى لەدەستدانی کارەکانیان له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى دادنوسى مانگرتنیان ده‌ستپێكرد و دەڵێن: “تا کارەکانیان وەرنەگرنەوە بەردەوام دەبن”.

.

عەریزە نووسەکان بەهۆی ڕادەستکردنی نووسینی عەریزە بە کۆمپانیایەک بە ناوی ئێن فۆڕ کارەکانیان لەدەستداوە.

.

کۆمپانیاکە بۆ هەر مامەڵەیەکی هاوڵاتیان 25 هەزار دینار وەردەگرێت، لە کاتێکدا پێشتر تەنیا بە سێ هەزار دینار بووە.

.

حەمە ئەمین عەبدوڵڵا كه‌ پانزه‌ ساڵى پیشه‌ى عه‌ریزه‌ نوسى ده‌كات، به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “ئێمه‌ ناڕازین له‌و بڕیاره‌ى ده‌رچووه‌، كۆمپانیایه‌ك هاتووه‌ یه‌ك عه‌ریزه‌ به‌ 25 هه‌زار بۆ هاوڵاتیان ده‌نوسن، فه‌رمانگه‌كه‌ش نزیكه‌ى چوار هه‌زار وه‌رده‌گرێت له‌كاتێكدا ئێمه‌ پێشتر به‌پاره‌یه‌كى زۆر كه‌م ئه‌و كاره‌مان بۆ هاوڵاتیان ده‌كرد.”

.

وتیشى: “جگه‌ له‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه‌ هاتووه‌ ئێمه‌ى بێكار كردووه‌ كه‌ بژێوییمان له‌سه‌رى بووە، له‌سه‌ر هاوڵاتیش زۆر قورس ده‌كه‌وێت كه‌ بۆ نوسینى یه‌ك عه‌ریزه‌ نزیكه‌ى 29 دینارى لێى بسه‌نرێت.”

.

بڕیاری ڕادەستکردنی کاروباری عەریزەنووسین بە کۆمپانیایەکی ئەهلی نوێ نیە و لەسەرەتای ئەمساڵەوە باسی لێوەدەکرێت، پێشتر لە پارێزگای دهۆک کەوتوتە بواری جێبەجێکردنەوە، هاوڵاتیان جگە لە 25 هەزار دینار، چوار هەزار دیناری تریش بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکانیان بە حکومەت دەدەن، واتە بڕی 29 هەزار دینار تەنیا بۆ ڕسووماتی نوسینی عەریزەیەک پێویستە بدەن.

.

ئێستا زۆربەی فەرمانگەکانی حکومەت، ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیانیان داوەتە دەست کۆمپانیای تایبەت ئەوەش باجی لەسەر خەڵک زیاد کردووە.

.

تا ئێستا دیار نیە حکومەت بە چ میکانیزمێک ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیاکان ئەنجامداوە و تا چەند داهات بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

.

عه‌ریزه‌ نوسه‌كه‌ى دادنوسى به‌كره‌ جۆ جه‌ختى كرده‌وه‌ تا داواكارییه‌كه‌یان جێ به‌جێ نه‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بن لە مانگرتنەکەیان.

.

سلێمانی.. لەمڕۆوە نرخی نووسینی عەریزە دەبێتە 29 هەزار دینار

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل