Shadow Shadow

سلێمانی.. خۆپیشاندانی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بەردەوامە [ڤیدیۆ]

13:35 یه‌ك شه‌ممه‌ 23 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

خۆپیشاندانی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی، لەبەردەم بینای پەروەردی سلێمانی بەردەوامە و هاتووچۆی ئۆتۆمبێلیان لە شەقامی سالم داخستووە.

.

بەیانی ئەمڕۆ 23ی حوزەیرانی 2019،  لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، قەزای ڕانیە و چەند ناوچەیەکی تر خۆپیشاندانی خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دژی بوونی هەڵە لە تاقیکردنەوە گشتیەکاندا بەڕێوەچوو.

.

خوێندکاران لە سلێمانی لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرێتی گشتی پەروەردە کۆبوونەوە و شەقامی سەرەکی بەردەم پەروەردەیان داخست.

.

خۆپیشاندانەکە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە. 1:28 خولەکەی دوانیوەڕۆ بەردەوامە، خوێندکاران داوادەکەن وەزارەتی پەروەردە قەرەبووی ئەو هەڵانەیان بۆ بکاتەوە کە لە تاقیکردنەوەکاندا هەبوون.

هاوکات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12 ڕادەگەیەنرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل